هونەرمەندێکی کورد كۆچی دوایی کرد

2020-05-25

99658 جار خوێندراوەتەوە

+ -

حەبیبوڵڵا ملەیی گۆرانیبێژی بەناوبانگی میللی ناوچەی لەیلاخ و کولیایی لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەمڕۆ لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئاژانسی هەواڵی میهر بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ هونەرمەندی میللی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "حەبیبوڵڵا ملەیی" لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرمی  ئەو هونەرمەندە لە گۆڕستانی شاری قەڵای قوروە بە خاک سپێردراوە.

لە ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی ملە سەر بە شاری دێولان لەدایکبووە و نزیکەی ١٥ ئەلبوومی لە بواری مۆسیقای فۆلکلۆری ناوچەکەی خۆی تۆمارکردووە و زیاتر لە ١٠٠ ئاهەنگی تایبەتی لەو ناوچەیەش هەیە، هاوکات نزیکەی ٥٠ ساڵ لە بواری مۆسیقای فۆلکلۆر خزمەتی کردووە.

رێزگرتن لە هونەرمەندی فۆلکلۆربێژی ناسراوی ناوچەی لەیلاخ +وێنــە

رێزگرتن لە هونەرمەندی فۆلکلۆربێژی ناسراوی ناوچەی لەیلاخ +وێنــە

یەکێک لە دانیشتنە هونەرییەکانی ئەو هونەرمەندە ببینە