وێنە.. دوای ٢٤٠ ساڵ گەورەترین باڵندەی ڕاوکەر دەرکەوتەوە

2020-05-05

55550 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەدوای تێپەڕبوونی ٢٤٠ ساڵ گەورەترین باڵندەی ڕاوکەر لە ئاسمانی بەریتانیادا بۆ جارێکی تر دەرکەوتەوە.

ڕۆژنامەی ئیندپێندتی بەریتانی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هەڵۆیە کلکی سپییە و درێژی باڵێکی دەگاتە مەتر و نیوێک بۆ دوو مەتر، زیاتر لە سەدەی ١٨ لە باشوری ئینگلتەرا دەرکەوتووە، بەڵام ساڵانێکی زۆرە بەهۆی راوکردنی هەرەمەکی و نایاساییانە لە ئاسمانی وڵاتەکەدا نەبینراونەتەوە.

دواین جار کە ئەو جۆرە باڵندەیە  بینرا بوو لە ئینگلتەرا ساڵی ١٧٨٠بووە، لە دورگەی وایت بینراوە، لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩١٨ بە یەکجاری دیارنەماون.

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، پاسەوانانی دارستانەکان دەریانخستووە کە دووبارە ئەو جۆرە باڵندە دەگمەنە دەرکەوتووەتەوە.

ساڵی رابردوو نزیکەی شەش هەڵۆی کلک سپی لە دورگەی وایت ئازادکراون، ئەمە وەک پڕۆژەیەکی پێنج ساڵەی بۆ دووبارە گەراندنەوەی ئەو جۆرە باڵندەیە بۆ باشوری ئینگلتەرا، ئێستاش ئەو شەش هەڵۆیە لە دارستانەکانی ئسکۆتلەندا هاتوچۆ دەکەن.

هەڵۆکان لە ڕێگەی ئامێرێکەوە بە جەستەیان بەستراوە چاودێری رەفتار و شوێنەکانیان دەکرێت، ئەو گروپە زانستییە دەریانخستووە کە شەش هەڵۆیان گەڕاندووەتەوە سروشت ڕایانگەیاندووە، هەڵۆکان زیاتر لە وەرزی زستاندا ئارامن و لە وەرزەکانی دواتردا چالاکییان دەستپێدەکاتەوە.

هەڵۆی کلک سپی تەمەنیان بە نزیکەی چوار بۆ پێنج ساڵ دەخایەنێت، تایبەتمەندی دانیشتن و چاوەڕوانیان هەیە، بەجۆرێک بۆ نێچیرەکەیان دادەنیشن تا کاتی گونجاو چاوەڕێیان دەکەن، لەبری ئەوەی ماوەیەکی درێژ ببڕن بۆ راوکردن و دواکەوتنی نێچیرەکەی.

انقرضوا في المملكة المتحدة في عام 1918

ئ.ل