چیرۆکی سەمای تابوتەکان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە

2020-04-13

8835 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڤیدیۆی "سەمای تابوتەکان" ناوبانگی پەیداکردووە، کە لە کۆمەڵێک گەنج پێکدێت و تابوت هەڵدەگرن و لەگەڵیدا سەما دەکەن.

"سەمای تابوتەکان"، جۆرە سەمایەکی کلتوری تایبەت بە هەندێک شوێنی ئەفریقایە، گروپێک  لە سەمای تابوتەکان قات "چاکەت و پانتۆڵ" لەبەر دەکەن و لەماتەمینییەکاندا بەشدارن، تابوتەکە هەڵدەگرن و لەگەڵیدا سەما دەکەن.

لە ساڵی ٢٠١٧دا پەیامنێری بی بی سی دیمەنی یەکێک لە سەمای تابوتەکانی لە گانا بینیوە و بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەوە یەکەم ڤیدیۆی سەمای تابوتەکان بووە بڵاوکراوەتەوە و خەڵک ناسیویانە.

ئەو گروپەی کە سەمای تابوتەکان دەکەن و وێنە و ڤیدیۆکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە ناوی گروپی "بنیامین ئیدۆ"یە و لە گانا دەژین.

خانەوادەی مردووەکە ئەو گروپە بانگ دەکەن بە مەبەستی ئەوەی بە شێوازێکی جوان و ڕێکوپێک ماڵئاوای لە مردووەکەیان بکەن.

ئاماژە بەوەکراوە، گروپی "سەمای تابوتەکان" بەهۆی ئەو کارەیانەوە ژمارەیەک گەنجی بێکاریان لە گانا خستووەتە ناو گروپەکەوە و  لە بێکاری ڕزگاری کردوون.

ئ.ل