نوسەرێک پێش ١٤ ساڵ باسی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای کردووە

2020-04-11

5034 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیتەر مای نوسەری ئسکۆتلەندی لە کتێبێکیدا کە لە ساڵی ٢٠٠٥ نوسیوویەتی، باسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی کردووە لە پایتەختی بەریتانیادا، بە ناونیشانی "داخستنی تەواوی".

هەروەک لە ڕۆژنامەی ئیندپێندتی بەریتانیدا هاتووە، ئەو کاتەی کە ڕۆمانەکەی تیدا نوسراوە بەشێکی زۆری چاپخانەکان بە بیانوی "ناراستی ڕووداوەکانی ڕۆمانەکە" ئامادە نەبوون چاپی بکەن، ئەو رۆمانەش بۆ ١٤ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

ڕوداوەکانی ڕۆمانەکە باس لە شاری لەندەن دەکات کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی کوشندەوە دەرگای ئەو شارە دادەخرێت، پاڵەوانی ڕۆمانەکەش لێکۆڵەرێکە کە لێکۆڵینەوە لە ئێسکە پەیکەری منداڵێکی کوژراو دەکات.

نوسەرەکە لە ڕۆمانەکەیدا  پشت بە بەڵگەی ساڵی ٢٠٠٢ دەبەستێت باسی ئامادەکارییەکانی بەریتانیا و ئەمریکا دەکات، لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی نوێ.

چاپخانەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، لە ئێستادا ئەو ڕۆمانە فرۆشی زیادی کردووە، ئەگەری هەیە تا ٣٠ی نیسان ببێتە پڕفرشترین کتێب.

ئەو نوسەرە ناوەڕۆکی ڕۆمانەکەی لەیادکردبوو، تا ئەو کاتەی یەکێک لە خوێنەرانی ڕۆماناکەی داوای لێکردووە کتێبێک دەربارەی ڕووداوەکانی پشتەوەی ڤایرۆسی کۆرنا بنوسێت.

مای دەڵێت "کاتێک ڕۆمانەکەم خوێندەوە توشی سەرسوڕمان بووم، کە وردیی ناوەڕۆکەکەی ترسناکە، بەتایبەت ئەو ڕوونکردنەوانەی باس لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی ژیان و داخستنی شارەکە و مانەوەی خەڵکی لە ماڵەکانیان دەکات."

ئ.ل