ڤیدیۆ.. سامان عومەر لە کەرەنتینەدا قاپ دەشوات و گۆرانی دەڵێت

2020-04-07

21408 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت کە بەدەم قاپ شۆردنەوە گۆرانی دەڵێت و دەشڵێت "تەنیایی بەس بۆ خودا باشە".

سامان عومەر لە لاپەرەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا سەرقاڵی قاپ شۆردنە و لەگەڵیدا یەکێک لە گۆرانییە کۆنەکانی دەڵێتەوە.

سامان عومەر لە کۆتایی ڤیدیۆکەدا و بە دەم قاپ شۆردنەوە دەڵێت "تەنیایی بەس بۆ خوا باشە"، لەسەر ڤیدیۆکەش هەمان قسەی نوسیووە "کەرەنتینەی تەنیای بەس بۆ خوا باشە"

سامان عومەر لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەمین گۆرانی لە ساڵی ١٩٩٣ تۆمارکردووە، ئەندامی تیپی مۆسیقای فۆلکلۆر بووە، لەدوای ساڵی ١٩٩٧ بە شێوەی سینگڵ تراک کاری هونەری ئەنجامدەدات، لەوڵاتی فینلاند دەژی و تا ئێستا چەندین ئەلبوم و ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی تۆمارکراوی هەیە.

ئ.ل