کۆسرەت رەسوڵ کلیپێکی بڵاوکردەوە

2020-04-06

8760 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی موزیکژەن کۆسرەت ڕەسوڵ یەکەم کاری هونەریی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ کە پارچە موزیکێکە بەناوی "کەوتنی گەڵاکان" بڵاوکردەوە.

ئاری مستەفا دەرهێنەری کارە هونەرییەکە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پارچە موزیکی "کەوتنی گەڵاکان - Falling of the leaves" یەکەمین ڤیدیۆ کلیپی موزیکژەن کۆسرەت ڕەسوڵە، لە وەرزی پاییزدا کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم پارچە موزیکییە جیاوازترە لە کارە موزیکییەکانی تری، هەستێکی جوانی سروشت بووە وایلێکردووە، موزیکی کەوتنی گەڵاکان میلۆدییەک لەگەڵ گەڵاکانی پاییز بژەنێت و تێکەڵ بە جوانی سروشت ببێت.

ئاری مستەفا ئاشکرایکرد، کاری دابەشکردن و مایستەرینگی کلیپەکە لەلایەن ئەفشین شوکرییەوە بۆ کراوە، دەرهێنانی ئاری خۆیەتی و جێگر ئاری کاری وێنەگرتن و مۆنتاژکردنی بۆ بەئەنجام گەیاندووە.

کۆسرەت رەسوڵی موزیکژەن لە ساڵی ٢٠٠٢ دەستی بە ژەنینکردووە لەسەر ئامێری میلۆدیکا، ئۆکۆردیۆن، کیبۆرد، ساڵی ٢٠١٠ چووە بۆ پەیمانگای ھونەرە جوانەکان خوێندنی ئامێری پیانۆ بەشێوازێکی ئەکادیمی خوێندووە، چەند ستایلێکی موزێکی ژەنیووە وەک ستایلەکانی بارووک کلاسیک جاز مۆدێرن، دواتر چووە بۆ کۆلێژی ھونەرە جوانەکانی سلێمانی بە شی موزیکدانی تەواو کردووە زیاتر لە ١٢ بەرھەمی موزیکی کوردی بەشێوازی مۆدێرن بۆ ئامێری پیانۆ نووسیوە، ئێستا مامۆستای موزیکە لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی رانیە.

ئ.ل