بەم رێگەیانە منداڵەکەت لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزە

2020-04-06

6312 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەمەڕ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا زۆرینەی دایکان و باوکان بەردەوام خەمی منداڵەکانیانە و دەیانەوێت باشتر لەم پەتایە بیانپارێزن.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "buzzkito" ئاماژەی بە چەند رێنماییەك کردووە کە پێویستە هەموو دایك و باوکێك بیانزانن و کاریان پێبکەن، بەم جۆرە:

فێری بکە بەردەوام دەستەکانی بەباشی بشوات

رۆژانە یاریی و شتومەکەکانی منداڵەکەت پاك بکەرەوە بە ماددەی پاکژکەرەوە

نینۆکەکانی منداڵەکەت ببڕە چونکە بڕێکی زۆر ڤایرۆس لەژێریدا کۆدەبێتەوە

منداڵەکەت فێربکە لەکاتی کۆکە و پژمەدا کلێنس بگرێت بە دەم و لوتییەوە نەك دەستەکانی

دڵنیابەرەوە لەوەی بەپێی پێویست بخەوێت

منداڵەکەت دووربخەرەوە لە بینینی وێنەی ترسناك و هەواڵی ناخۆش