لە هیندستان منداڵێکی تازە لەدایکبوو ناویلێنرا کۆرۆنا

2020-04-01

3939 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە ڕووداوێکی دەگمەندا پیاوێکی هیندی لە هەرێی جۆراگبور لە ویلایەتی ئۆتار برایدش لە هیندستان، منداڵە تازە لەدایکبووەکەی ناوناوە "کۆرۆنا".

خێزانی منداڵە تازە لەدایکبووەکە ئاشکرایانکردووە وەک کاریگەرییەکی ئەرێنی ناوی منداڵەکەیان بە ڤایرۆسی "کۆرۆنا" ناوناوە کە بە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا بڵاوبووەتەوە، خێزانەکەی پێیان وایە "منداڵەکەیان هێمایەک دەبێت بۆ یەکگرتووی خەڵکی لە هیندستان و  ڕوبەڕوبوونەوەی شەڕ".

باوکی منداڵەکە بە ڕۆژنامەی دنیا هیندی ڕاگەیاندووە، هۆکاری ناوی منداڵەکەی کە ڤایرۆسێکە و هەزاران کەسی کوشتووە، ئەمە خراپییەکەیەتی، بەڵام سوودی هەیە ئەوەتا هەمووان لە دەوری یەکتر کۆبوونەتەوە ئەمەش ئاماژەیە بۆ یەکگرتووی خەڵکی.

پوری منداڵەکە وتوویەتی "کۆرۆنا لەدایکبووە و لە باوەشی دایکیایەتی لە نەخۆشخانە، ناوی کچە تازە لە دایکبووەکە دەنێن کۆرۆنا و هەوڵدەدەین بەو ناوە ناسنامەی بۆ دەربکەین".

نیچیش تریباسی خاڵی منداڵەکە داوای لە دایکی منداڵەکە کردووە کچە تازە لەدایکبووەکەی ناوبنێت کۆرۆنا، هەروەک وتوویەتی "کچەکەمان ئاماژەیە بۆ یەکگرتووی، لە ڕۆژی لەدایکبوونییەوە هەموو هیند باسی دەکەن".

ئ.ل