بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی منداڵەکەت ئەم هەڵانە ئەنجام مەدە

2018-07-02

11395 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمەڵێك هەڵە هەن زۆرینەی دایکان بەبێ ئەوەی درکی پێبکەن بەردەوام ئەنجامی دەدەن و دووبارەی دەکەنەوە لە کاتێکدا ڕەنگە مەترسی بۆ تەندروستی منداڵەکەیان هەبێت.

ماڵپەڕی "سەیدەتی" بڵاویکردووەتەوە، بۆ مانەوەی منداڵ بە سەلامەتی و تەندروستی دەبێت دایکان بە وریاییەوە مامەڵە بکەن و لە کۆمەڵێك کردار بەدوور بن کە ڕەنگە زیانی بۆ منداڵەکەیان هەبێت.

١. بۆدرەی منداڵ:

وێڕای ئەوەی بۆنێکی خۆشی هەیە و بە هەمان شێوە بۆنی جەستەی منداڵ خۆشدەکات، بەڵام ئەگەری هەیە ببێتە هۆی تووشبوونی منداڵ بە کێشە لە هەناسەدانیدا بەجۆرێك تووشی هەناسە تەنگی بکات و زیان بە سییەکانی بگەیەنێت، بۆیە باشتروایە ڕاستەوخۆ نەدرێت لە جەستەی منداڵ و لە ڕووخساری دوور بخرێتەوە.

٢. خەوتنی منداڵ لەسەر سك:

خەوتنی منداڵ بەم جۆرە ڕەنگە ببێتە هۆی مردنی لەناکاوی چونکە ئەگەری هەیە هەناسەی ببڕێت و بخنکێت.

٣. گەرم داپۆشینی منداڵ بەڕاددەیەکی زۆر:

زۆر داپۆشینی منداڵ و هێشتنەوەی لە شوێنێکی گەرمدا وادەکات منداڵ کەمتر هەست بە حەوانەوە بکات و لێدانی دڵی زیاد بکات بۆیە باشتروایە لە کەشێكی مامناوەنددا دابنرێت و لەڕێگای گەرمی پێوەوە پلەی گەرمای جەستەی بزانرێت.

ژ.ن