چوار ڕێنمایی بۆ درێژکردنی تەمەنی دڵ پاش تەمەنی ٤٠ ساڵی

2018-07-02

11843 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەگەڵ گەورەبووندا دەبێت مرۆڤ زیاتر ئاگاداری تەندروستی بێت و پلانی ڕۆژانەی لەسەر ئەو بنەمایە دابنێت بۆ ئەوەی بتوانێت بە تەندروستی بژی و لە مردنی پێشوەختە بەدوور بێت.

لەو بارەیەوە ماڵپەڕی "العربیة" ئاماژەی بە گرنگترین ڕێنماییەکان داوە بۆ پارێزگاریکردن و درێژکردنەوەی تەمەنی دڵ بە شێوازێکی تەندروست و دوور لە نەخۆشی، بەم جۆرە:

١. واز لە جگەرە کێشان بهێنە

٢. بەرزی ڕێژەی شەکر لە خوێندا هەمان کاریگەری جگەرە کێشانی دەبێت لەسەر جەستە بۆیە خۆت لە شەکر بەدوور بگرە.

٣. وەرزشکردن بە بەردەوامی ڕێژەی کۆلیسترۆڵی بەسوود لە جەستەدا زیاد دەکات و کۆلیسترۆڵی زیانبەخش کەمدەکاتەوە هەروەها فشاری خوێن دادەبەزێنێت و چەوری و شەکر لە خوێندا کەمدەکاتەوە و تەمەنی دڵ درێژدەکات.

٤. ئەو خواردنانە بخۆ کە گونجاون بۆ تەندروستی دڵ و سەوزە و میوە زیاتر بخۆ و لە چەورییە تێرەکان دووربکەوەرەوە کە زیاتر لە گۆشت و پەنیردا هەن.

ژ.ن