ڤیدیۆ.. ساتی داڕمانی زەمینی شەقامێك لەماوەی چەند چرکەیەكدا

2018-07-02

13156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چەند گرتە ڤیدیۆیەکدا ساتی داڕمانی زەمینی بەشێكی شەقامێك لە شارێکی چین دەرکەوتووە، کە لە ماوەی چەند چرکەیەکی دیاریکراودا ڕوودەدات.

ماڵپەڕی "سکای نیوز" بڵاویکردووەتەوە، شەقامەکە دەکەوێتە شاری گوانگان لە چین و بەگوێرەی ڤیدیۆکە نزیکی ٥٠ مەتر لە شەقامەکە دادەڕمێت و لەگەڵیدا زیان بە باڵەخانەکانی نزیك شەقامەکە دەگات و بەشێكی ئەوانیش دادەڕمێت.

داڕمانەکە ڕۆژی یەکشەممە لە کاتژمێر حەوتی بەیانی روویداوە و لەو کاتەدا کەس بە شەقامەکەدا تێنەپەڕیوە بۆیە هیچ قوربانی و بریندارێك تۆمار نەکراوە.

کاربەدەستانی شارەکە ئاماژەیان بە هۆکاری داڕمانەکە نەداوە، بەڵام بەگوێرەی هەواڵە ناوخۆییەکان هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بارانێکی زۆر باریوە لەم ناوچەیەدا و هەروەها بوونی پارکی ئۆتۆمبێلی ژێرزەمینی لە بەشی ژێرەوەی زۆرینەی شەقامەکاندا بە یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان دادەنرێت.

ژ.ن