ترامپ سوپرایز بۆ بوك و زاوایەك دەکات

2018-07-02

5110 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا سوپرایزی بۆ بوك و زاوایەك کرد لە ویلایەتی نیوجێرسی پێش ئەوەی دەست بە ئاهەنگەکەیان بکەن چوو بۆ لایان و پیرۆزبایی لێکردن.

ماڵپەڕی "تی ئێم زی" بڵاویکردوەتەوە، ئاهەنگەکە لە یاریگایەکی گۆڵفی تایبەت بە ترامپ ئەنجامدرا و ئامادەبووان دڵخۆشی خۆیان دەربڕی بە بینی ترامپ و پێیان وت کە خۆشیاندەوێت.

ترامپ تەوقەی لەگەڵ هەردوو هاوسەرەکە کرد کە ناویان جیراڵد بابا و جینا بۆڵشوز بوو دواتر سڵاوی لە ئامادەبووان کرد و بەخێرایی ڕۆشت.

ترامپ بە بەردەوامی کاتێك بوك و زاوایەك دەبینێت لە هۆتێل و باڵەخانەکانیدا پیرۆزباییان لێدەکات، لە ساڵی ٢٠١٧دا وێنەی گیراوە لەو کاتەی کە پیرۆزبایی لە بوك و زاوایەکی دیکە دەکات پێش دەستپێکردنی ئاهەنگەکەیان.

ژ.ن