ئافرەتان لە حەوت جۆر پیاو دوردەکەونەوە

2018-07-02

30547 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێک کە تایبەتمەندی ئیرەیی و لەخۆبایی و زیادەڕەوی لە خۆشەویستیدا تێدابێت، ئافرەتان لێی دوردەکەونەوە و بەرگەی ژیانکردن لەگەڵ ئەو جۆرە پیاوانەدا ناگرن.

ماڵپەڕی " arrajol" لە بابەتێکدا ئاماژە بەحەوت جۆر پیاو دەکات کە ئافرەتان خۆیانی لێ بەدوردەگرن، ئەوانیش:

١.ڕەزیل

ئافرەتان ڕقیان لە پیاوانی ڕەزیلە و خۆیانی لێ بەدوردەگرن، نایانەوێت ژیان لەگەڵ ئەو جۆرە پیاوانەدا بەسەر بەرن.

٢. ڕاستگۆ نەبێت

یەکێک لەو تایبەتمەندیانەی هەموو ئافرەتێک ڕقی لێیەتی پیاوێکە کە ڕاستگۆ نەبێت لە قسە و بەڵێنەکانیدا.

٣. لەخۆبای

ئافرەتان هەمیشە حەز لە جۆرە پیاوێک دەکەن کە بڕوایان بە خۆیان هەبێت و کەسانێکی بەهێزبن، بەڵام بەجۆرێک نەگاتە ئاستی خۆ بەگەورەزانین و لەخۆبایی بوون.

٤. زیادەڕەویکردن لە خۆشەویستیدا

زیادەڕەویکردن لە هەستی سۆزداری و خۆشەویستی ئافرەتان لەمجۆرە پیاوانەش دوربکەونەوە باشترە زیادەڕەوی نەکەن لە هەستەکانیاندا و بڕوایان بە خۆیان و خۆشەویستەکەیان هەبێت.

٥. ئیرەیی و دڵپیسی

ئیرەیی زۆر و دڵپیسی هۆکارێکی گرنگە کە ئافرەتان لەو پیاوە دوربکەونەوە کە خۆشییان دەوێت.

٦گرنگیدان بەلایەنی ئابوری

تەنها کۆکردنەوەی پارە لە مێشکیدابێت و لای وابێت ژیانی هاوسەری تەنها پارەیە و گرنگى بە دەربڕینی هەستە سۆزداریەکان نەدات و کەمترین کات لای خێزانەکەی بێت.

٧. ئیهمال

پیاوێک گرنگی بە لایەنی دەرکەوتن و تەندروستی نەدات بەتایبەت پاک راگرتنی دەم و ددانی و لەبەرنەکردنی پۆشاکی ڕێک و گرنگی نەدان بە قژ و ڕیشی.

بەهەمان شێوە ئەگەر ئەم سیفەتانە لە ئافرەتێکیشدا هەبێت پیاوان هەوڵی دورکەوتنەوە لەو ئافرەتە دەدەن.

ئ.ل