توێژینەوە.. کێشانی جگەرە لەکاتی دووگیانیدا هۆکارە بۆ لاوازی بیستنی کۆرپە

2018-07-02

4030 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە نوێترین توێژینەوەی زانستیدا کە لە ژاپۆن ئەنجامدراوە ئاشکراکراوە، کۆرپە و منداڵ ڕووبەڕووی مەترسییەکانی لاوازی بیستن دەبنەوە ئەگەر دایکیان جگەرەبکێشێت بەتایبەت لە قۆناغی دووگیانیدا، بە بەراورد بەو منداڵانەی کە مەترسی دوکەڵی جگەرەیان لەسەر نییە.

توێژەران لێکۆڵینەوەیان لەسەر ٥١ هەزار منداڵ کردووە کە لەنێوان ساڵەکانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠١٠ لە شاری کوبی ژاپۆن لەدایکبوون.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە ئەو منداڵانەی دایکیان لە قۆناغی دووگیانی و دوای دووگیانی جگەرەی کێشاوە بە ڕێژەی لە ٤% بوون، ١%ی هەر منداڵێک کە لەکاتی دووگیانی و دوای دووگیانی بەهۆی دوکەڵی جگەرەوە زیان بە ئاستی بیستنی منداڵەکان گەیشتووە.

Image result for ‫دراسة: تدخين الحامل يسبب فقدان السمع لدى الجنين‬‎

بەگوێرەی توێژینەوەکە کە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، پشکنین بۆ ئاستی بیستنی ئەو منداڵانە کراوە کاتێک تەمەنیان گەیشتووەتە سێ ساڵ، دەرکەوتووە کە  ٤.٦%ی ئەو منداڵانە بەدەست کێشەی لاوازی بیستنەوە دەناڵێنن.

Image result for ‫دراسة: تدخين الحامل يسبب فقدان السمع لدى الجنين‬‎

لە توێژینەوەکەدا هاتووە، ڕێژەی تێکچوونی ئاستی بیستنی کۆرپە کە لە سکی دایکیدایە و دایکەکە جگەرەدەکێشێت بە ڕێژەی ٦٨% مەترسییان لەسەرە، هەروەها ئەو منداڵانەشی کە لە قۆناغی گەشەکردندان و مەترسییەکانی دوکەڵی جگەرەیان لەسەرە بە ڕێژەی ٣٠% هەژمارکراوە.

Image result for ‫دراسة: تدخين الحامل يسبب فقدان السمع لدى الجنين‬‎

بیزۆی پزیشکی پسپۆڕ لە بواری بیستندا ڕایدەگەیەنێت کە ئەو ئافرەتەی لە قۆناغی دووگیانیدا جگەرە دەکێشێت کاریگەری خراپ لەسەر گەشەی مێشکی کۆرپەکەی دەبێت و هۆکارە بۆ تێکچوونی ئاستی بیستنی، هەروەها دوکەڵەکە زیانێکی زۆر لەسەر هەستەوەری بیستنی دەبێت بەجۆرێک شەپۆلە دەنگییەکان بە باشی ناگاتە گوێی منداڵەکە لە قۆناغی گەورەییدا.

ئ.ل