وێنە.. ئەو شتانەی پێشتر وەک جوانکاری بەکاردەهاتن ئێستە مۆدیان نەماوە

2018-07-02

36915 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵەکان مۆدێلەکانی پۆشاک و بوارەکانی تری جوانکاری گۆڕانکارییان بەسەردا دێت، وەکو لەدەستکردنی چەند ئەنگوستیلەیەک کە پێشتر باوبوو بەڵام ئێستە مۆدی نەماوە و زیاتر شتی سادە بۆ جوانکاری بەکاردەهێنرێت.

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکدا ئاماژە بەو شتانە دەکات کە لە ئێستەدا باویان نەماوە و پێویستە خانمان خۆیانی لێ بەدووربگرن، ئەوانیش:

- لە پەنجەنەکردنی زیاتر لە ئەنگوستیلەیەک، بەڵکو شتێکی سادە هەڵبژێردرێت.

- بەکارنەهێنانی ئەو پۆشاکە خوریانەی کە شەبەکە و کونیان بچوکە، لەبری ئەوانەش ملپێچ و کڵاو بەکاربهێنرێت ئەویش بەپێی وەرزەکە.

- لەپێکردنی کۆڵۆنی کەمێک ئەستور لەگەڵ پێڵاوی پاژنەبەرزی قەپات بۆ عەزی و تەنورە.

- دەرنەکەوتنی جلی ژێرەوە کە لە ئێستەدا مۆدی نەماوە جلی ژێرەوەی خانمان دیاربێت.

- زۆر سادە نەبوون، و بەکارهێنانی شەبقە و کاتژمێر کە لەگەڵ بەشێک لە پۆشاکی هاوینەدا بگونجێت.

- بەکارهێنانی قوماشی ئەستور و بریقەدار کە زیاتر لە جلی ماڵەوە دەچێت باوی نەماوە.

- هەروەک چۆن کاوبۆ گۆڕانکاری تێدا کراوە بە هەمان شێوە پوتی پاژنەبەرزیش باوی نەماوە و مۆدێلی گۆڕاوە.

- دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی چاویلکەی هەتاوی نەخشدار.

- زۆر درێژنەکردنی نینۆک و بەکارنەهێنانی زیاتر لە چەند ڕەنگێک، و بۆیەی نینۆک یان ڕازاندنەوەی نینۆک بە بۆیەی جیاواز.

ئ.ل