بەتەمەنترین نمایشکاری پۆشاک هۆکاری مانەوەی بەگەنجی ئاشکرادەکات

2018-07-02

14434 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 دافنی سێلفی بەتەمەنترین خانمە نمایشکار ڕۆژی یەکشەممە یادی ٩٠ ساڵەی تەمەنی کردەوە، هۆکاری مانەوەی بە جوانی و گەنجی گەڕاندەوە بۆ پەیڕەویکردنی سیستمێکی خۆراکی تەندروست و بەبەردەوامیش زەردەخەنە لەسەر لێویەتی.

دافني سيلفي أكبر عارضة أزياء سنا في العالم (انستغرام)

لە هەواڵێکی ڕۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانیدا نوسراوە، دافنی تاوەکو ئێستاش وەرزشی یۆگا و چەند جوڵەیەکی وەرزشی تر ئەنجام دەدات کە هۆکاری مانەوەی جەستەیەتی بەشێوەیەکی ڕێک و جوان، هەروەها وتویەتی کە هەرگیز لە ژیانیدا جگەرەی نەکێشاوە و بیری لە بەکارهێنانی بۆتۆکس نەکردووەتەوە.

Image result for ‫دافني سيلفي‬‎

لە وەڵامی پرسیاری "هیچ ماسک و گیراوەیەکت بۆ ڕوخسار نەکردووە؟" دەڵێت چەندین کرێم و ماسکی باشم بەکارهێناوە بەڵام هەستم کردووە هیچ سودیان نەبووە، تەنها نهێنی جوانیم ئەوەیە کە "خواردنی تەندروست و باش دەخۆم و بەبەردەوامی پێدەکەنم".

دافنی بەیانیان ئەڤۆگادۆ و سپێناخ و بادەم و ترێ دەخوات لەگەڵ نیوەی سێوێک و مۆزێک، زیاتریش ئەو خواردنانەی سروشتین و لەقتونراونین.

Image result for ‫دافني سيلفي‬‎

لەدرێژەی قسەکانیدا دافنی دەڵێت "دەزانم لەگەڵ چوونەتەمەنەوە جەستە وەکو جارانی لێ نایەتەوە بەڵام من تەحەددای خۆمم کردووە، جگەلەوەش منداڵەکانم پێم دەڵێن لەم تەمەنەدا بەردەوامبوون لە کاری نمایشکاری گەڵتەجاڕی و پێکەنیناوییە، بەڵام من گوێ بەو قسە و دابونەریتانە نادەم".

Image result for ‫دافني سيلفي‬‎

دافنی خاوەنی جەستەیەکی تەندروستە ئەگەرچی توشی هەوکردنی دەمارە خوێنەکانی قاچ بووە بەهۆی زۆر لەپێکردنی پێڵاوی پاژنە بەرزەوە، و لە ئێستادا ڕێگری لێکراوە بۆ لەپێکردنی پێڵاوی پاژنە بەرز.

دافنی خاوەنی سێ کوڕە کە ئێستا تەمەنیان لە نێوان ساڵەکانی ٥٠ و ٦٠ کاندایە، لەگەڵ ئەوەشدا کوڕەزای تەمەن ٢٠ ساڵانی هەیە.

Image result for ‫دافني سيلفي‬‎

Related image

Related image

ئ.ل