ڤیدیۆ.. کاردانەوەی پیاوێک دوای دۆڕانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە مۆندیال

2018-07-02

11717 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کاردانەوەی یەکێک لە هاندەرەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەردەکەوێت، بەهۆی دۆڕانی هەڵبژاردەکەیەوە بەرامبەر فەڕەنسا و کردنەدەرەوەی لە مۆندیالی ٢٠١٨ تەلەفزیۆنەکەی لە پەنجەرەی ماڵەکەیەوە هەڵدایە خوارەوە.

هەروەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت کە ماڵپەڕی "سکای نیوز" بڵاویکردووەتەوە، هاندەرێکی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەهۆی دۆڕانی هەڵبژاردەکەیەوە زۆر توڕە دەبێت بەجۆرێک ناتوانێت کۆنترۆڵی توڕەبوونەکەی بکات، لە ئەنجامدا تەلەفزیۆنەکەی لە پەنجەرەی ماڵەکەیەوە کە لە باڵەخانەیەکی چەند نهۆمیدایە فڕێدەداتە خوارەوە.

شایەنی باسە لە قۆناغی ١٦دا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر بە هەڵبژاردەی فەڕەنسا شکستیهێنا بە ئەنجامی ٤-٣.

 

ئ.ل