مەترسییەکانی ڕووداوی هاتوچۆ لەسەر خانمانی دووگیان

2018-07-02

3386 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕووداوی هاتوچۆ هەرچەند هێواشیش بێت بەڵام زیان بە تەندروستی خانمانی دووگیان دەگەیەنێت و مەترسی لەسەر ژیانی کۆرپەلە دروست دەبێت.

ماڵپەڕی " sayidaty" ئەو مەترسیانەی خستووەتە ڕوو کە دوچاری دایک و کۆرپەلە دەبنەوە لە کاتی ڕووداوی هاتوچۆدا.

-ئەگەری هەیە دووچاری خوێنبەربوونی ناوەکی ببێت لە هێلکەداندا و نیشانەکانیشی ئەوەیە کە بەردەوام هەست بە ئازار دەکات لە پشتیدا.

-ڕووداوی هاتوچۆ ئەگەری هەیە ببێتە هۆی لەدایکبوونی کۆرپەلە پێش کاتی دیاریکراو.

-کاریگەری دەبێت لەسەر کێشی منداڵ و کێشی زۆر کەم دەبێت بە تایبەت بۆ ڕەگەزی نێر.

-لە کاتی ڕووداوی هاتوچۆدا خانمانی دووگیان زیاتر بارودۆخی دەروونیان تێکدەچێت و زۆر توڕە دەبن.

-هەندێک کات دەبێتە هۆی خەمۆکی و بێدەنگ بوونی دایکەکە.

Related image

ل.ب