بورجەکان..بەختی ئەمڕۆت

2018-07-02

21457 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئاگاداری هەندێك بابەت بە کە ئەگەری هەیە ناچارت بکات کۆمەڵێك کار قبوڵ بکەیت کە ئارەزووی ئەنجامدانیان ناکەیت.

شاردنەوە و باسنەکردنی هەندێك بابەتی گرنگ سوودی بۆ پەیوەندیت نابێت لەگەڵ هاوسەرەکەتدا، چیتر بەو جۆرە مامەڵەی لەگەڵ مەکە بۆ ئەوەی پەیوەندیتان تێكنەچێت.

هەست بە دڵەڕاوکێیەکی زۆر دەکەیت بەهۆی ئەو کێشانەی لە ماوەی ڕابردوودا تووشیان بوویت، هەوڵبدە ئارام ببیتەوە.

کۆتایی بە کێشەکانت دێت لەگەڵ هاوپیشەکانتدا و دەست دەکەیت بە کارکردن لەبوارێکی جیاوازدا و بەرێوەبەرەکەت هاوکاریت دەکات.

هەست دەکەیت یەکێك لە هاوڕێ نزیکەکانت بە شێوازێکی نامۆ مامەڵەت لەگەڵدا دەکات، هەوڵبدە ڕووبەڕووی ببیتەوە و باسی هەموو شتێکی لەگەڵدا بکەیت بە ڕوونی.

ماوەیەکە کەمتر هەست بە جێگیری دەکەیت و ناتوانیت بابەتەکان بە شێوازی ئاسایی چارەسەر بکەیت و پێویستت بەوەیە زیاتر خۆڕاگر بیت.

 

هەوڵبدە دڵەڕاوکێ و ناخۆشی لە شوێنی کارەکەت دروست نەکەیت چونکە پێویستت بە دۆخێکی ئارامە تا باشتر کاربکەیت.

ئەم ماوەیە زیاتر لە خۆشەویستەکەت نزیك دەبیتەوە، چونکە ئەو پێویستی بە خۆشەویستی و هەست و سۆزێکی زیاترە.

خۆت لەو شتانە بەدووربگرە کە مێشكت هیلاك دەکات و وادەکات زیاتر هەست بە ماندووێتی بکەیت باشتروایە ماوەیەك بحەسێیتەوە.

ڕۆژێکی پڕە لە وزەی ئەرێنی هەست دەکەیت چالاکیت و توانای ئەنجامدانی کاری باشترت هەیە، متمانەت بەخۆت هەیە و دڵنیایت لە بڕیارەکانت.

لەگەڵ کاتدا زیاتر لە خەونەکانت نزیك دەبیتەوە، بەڵام باشتروایە پەلە نەکەیت و چاوەڕوان بیت تا بارودۆخەکان زیاتر گونجاو دەبن.

تا دەتوانیت لە خواردنی چەور و شیرین دووربکەوەرەوە چونکە زیانیان بۆ تەندروستیت دەبێت و کاریگەری نەرێنییان لەسەر ژیانت دەبێت.

ژ.ن