سەردێڕ:

مەراسیمی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، تائیف گۆران ، دهۆک خالد محەمەد، کۆیە

ئەمڕۆ(٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨) بەهۆی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیساوە،  مەسیحییەکانی گوندی سێجی لە سنوری پارێزگای دهۆک جەژنیان کرد.

مەسیحییەکانی گوندەکە بە دروستکردن و ئامادەکردن پاچە و کولیچەیە و جەژنەکەیان بەرێکرد.

هەر ئەمڕۆ لە شاری کۆیە مەراسیمێک تایبەت بەجەژنی لەدایکبوونی مەسیح لە گوندی هەرموتە بەڕێوەچوو تێدا هاوڵاتیان مەسیحیەکانی سنورەکە بەشداریان کرد.

٢٥ی کانوونی یەکەم، یادی جەژنی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسایە بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ لەکەنیسەی بەشێک لە شارەکانی هەرێم مەراسیمێک تایبەت بەو یادە بەڕێوەچوو.

 

 

 

  

 

137961 جار بینراوە