دەیان ھۆکار ھەیە تا دەسەڵاتدارانی ھەرێمیش دەست لەکاربکێشنەوە
PM:03:44:07/07/2022
1936 جار خوێندراوەتەوە
نەجات ئەحمەد
+
-
ئەمە رێگە راستەکەیە کاتێ ووڵات بەرەو وێرانە و ھەڵدێرو
قاتو قڕی چوو، ژیانی ھاوڵاتیان کەوتە ناخۆشی، دەبێت وەک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاو
وەزیرەکانی بێت دەست لەکار بکێشیتەوە، نەوەک وەکو ئەو ھەرێمەی ئێمە کابرا دەبێیتە
بەڕێوەبەری فەرمانگەیەک دەبێت بەخۆی و قونو کورسیەکەی لەگۆڕ بنرێت جا چۆلی دەکات.
لەکاتێکدا دۆخی دارایی و ھەڵئاوسانی ئابووری ووڵات لە بەریتانیا
بەرەو خراپی رۆیشت و گوزەرانی ھاوڵاتیان لەسەر رێچکە سەرەکیەکەی ووڵات لایدا و
خراپ بوو، سەرکوەزیران و کابینەکەی مەردانە دێنە بەر بەرپرسیارەتی و دەست لەکاردەکێشنەوە،
ئیتر دیموکراسی و مافی مرۆڤ بوون لە ووڵاتە ھەر لە قیمە دەمێنێتەوە.
بەپێچەوانەی ئەو ھەرێمەی ئێمە لەکاتێکدا ئەو دەسەڵاتە بۆتە
ھۆکاری سەرەکی خراپ بوونی دۆخی ژیانی ھاوڵاتیان
و وێران بوونی زۆربەی سێکتەرەکانی کەچی کەسێک لەو دەسەڵاتەی پارتی و یەکێتی نیە بێتە
بەر پرسیارەتی و ھەڵوێستەیەک لەسەر ژیانی ھاوڵاتیان بکات و دەست لەکار بکێشێتەوە ھەرنا
مێژوویەک بۆ داھاتووی نەوەکانیان تۆمار بکەن.
کەچی بەرپرسانی ئەو ھەرێمە و خۆیان کابینەکانیان بوونەتە
بار بەسەر میللەتەوە و دەستیشیان لە قوڕ قوڕاگەی ھاوڵاتیان ناوە و لێناگەرێن ھەناسەش
بدەن، کەی کیفەی سمبێلانیان دێ، ئەگەرنا
کاتێ لیتری بەنزین گەیشتە 1300 دینارئیتر
بەسە بۆ ئەوەی دەستبەرداری ئەو دەسەڵاتە ببن و دەیان ھۆکاری دیکەش ھەیە بۆ ئەوەی دەست
لەکار بکێشنەوە و ھێقەی ئەو میللەتە بەردەن تا تاوێک بحەسێتەوە.