ناوچه دابڕێنراوه‌كان و كه‌مته‌رخه‌می كورد
AM:11:44:07/07/2022
1344 جار خوێندراوەتەوە
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
+
-
ماده‌ی 140ی ده‌ستوری
ده‌نگپێدراوی ساڵی 2005ی عیراق ، به هه‌موو ئه‌و كه‌م و كوڕیانهوهی كه تێیدایه
ده‌رچه‌و ده‌رفه‌ته بۆ ارهسهری كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كوردستانین و ناونراون كێشه
له سه‌ر، من كاتی خۆی له سه‌ر كه‌م و كوڕی و درز‌و كه‌لێنه‌كانی ماده‌ی 140 م
نووسیوه بۆیه نامه‌وێت لێره‌دا بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌و كێشانه ، به‌ڵام خودی
ماده‌كه كه ده‌رهاویشته‌ی ماده‌ی 58ی ده‌ستوری كاتی، یان راستتر وایه بڵێین قۆناغی راگواستن بوو به جۆرێكه وه‌ك ئه‌وه‌ی
بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوان قوربانی و سته‌مكار داڕێژرابێت له قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق 8-3-2004تایبه‌ت به ئاسایكردنه‌وه‌ی
بار‌و دۆخی كه‌ركوك ماده‌ی په‌نجاو هه‌شت له سێ بڕگه‌ی " ئهلف ، بێ ، جیم
" پێكهاتبوو كۆی بڕگه‌كان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كان و بڕیاره‌كانی به‌عس،
ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و گێڕانه‌وه‌ی قه‌زاو ناحێ و گونده دابڕێنراوه‌كان و
هه‌روه‌ها قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌و دواتر راپرسی و سه‌ر ژمێری ، ناوه‌ڕۆكی ماده‌ی 58 به‌م
جۆره بوو دواتر هه‌مان ماده‌ی 58 له ماده‌ی 140 ده‌ستوری هه‌میشه‌یی دانرایه‌وه‌و
كاتیش بۆ جێبه‌جێكردنی دانرا كه 31ی 12ی 2007بوو ، ماده‌كه جێبه‌جێنه‌كراو كوردیش
نه‌یتوانی له رێگه‌ی دادگای فیدراڵی و مافه دهستوریهكانیهوه ئه‌و كاته هه‌نگاوی
ئاوه‌زیانه بنات.
ئێستا كه ئیدی
پێویست ناكات بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و باس و خواسه‌ی به‌رێ ، ده‌بێت پرسیاری ئه‌وه
له نوێنه‌رانی كورد له به‌غداو حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ین ، بۆچی نه‌یانتوانیوه له
سه‌ر په‌كخستنی پرسی ماده‌ی 140 ، جێبه‌جێنه‌كردنی له كاتی خۆیدا ، كه‌مته‌رخه‌می
مه‌حمود مه‌شهه‌دانی و پارله‌مانی عیراقی ئه‌و كاته نه‌یانتوانی شكات لای دادگای
فیدراڵی بكه‌ن ، بۆچی له دوای 2017ه‌وه نه‌یانتوانیوه له سه‌ر ئه‌و هه‌موو پێشێلكایهی
ئیداره‌ی كه‌ركوك و پارێزگاره عه‌ره‌به‌كه‌ی لای دادگای فیدراڵی پرسی ئه‌و سته‌م
و نادادیانه بجوڵێنن ، داگیر كردنه‌وه‌ی زه‌ویه كشت‌و كاڵهیهكان ، كێشه‌ی گونده‌كانی
سنوری دوبزو داقوق و خورماتوو ، كێشه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و عه‌ره‌به
هاوردانه‌ی قهرهبووكراونهتهوه ، ئاسانكاری بۆ پێدانی متفی نیشته جێبوون به
عه‌ره‌ب و دروستكردنی كێشه و رۆتینی زۆر بۆ كورد ، ئه‌وانه هه‌موو كێشه‌ن و هه‌ردوو
حزبی به‌رپرسیاری كوردستانیش كه بریتین له پارتی و یه‌كێتی ، نه‌یانتوانیوه بچوكترین
رێگری له‌و هه‌موو نادادیه بكه‌ن .
به گوێره‌ی
ماده‌ی 140 كه‌ركوك چه‌ند مافی حكومه‌تی ناوه‌نده تێیدا حاكم بێت ، له‌وه‌نده زیاتریش
مافی كورده ، هه‌ر نا له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌قی ماده‌كه وه‌ك وتمان له نێوان ستهمكارو
ستهملێكراودا چاره‌سه‌ره‌كانی دیاری كراوه‌و ته‌واوی ماده‌كه‌ش بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
سته‌م و نادادی رژێمی سه‌دام و به‌عسه ده‌رهه‌ق یه كورد و قوربانیه‌كانی تر ، به‌ڵام
كێشه‌ی دوو حزبی به‌رپرسیارله كه‌ركوك ده‌ستگرتن به سه‌ر بیره نه‌وت و حزباندنی
كۆمه‌ڵی كوردهواری بوو، جگه له داگیر كردنی زه‌وی و زاری ناوشارو كردنه‌وه‌ی مۆڵَ
و بازاڕ‌و ڤێللاو ته‌لارو بهنزینخانهوكۆمپانیاو تادوای ، ته‌نانه‌ت له هه‌موو
كاره رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی و میدیاییه‌كه‌ی سه‌ره‌تا به‌ره به‌ره كشانه‌وه‌و
كه‌ركوكیان روتانه‌وه له هه‌موو جوانی و به‌هایه‌ك ، بێ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌و پلان و
به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش و باشیان هه‌بێت بۆ داكۆكی له كه‌ركوك و كه‌ركوكیه‌كان .
ئێستا كه رۆژانه لێره‌و له‌وێ كورد نادادی به‌رانبه‌ر ده‌كرێت ،
هه‌زار كێشه‌و رۆتینی له فه‌رمانگه‌كان بۆ دروست ده‌كرێت ، رێژه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
له زۆربه‌ی دام و ده‌زگاو فه‌رمانگه‌و ناوه‌نده فه‌ڕمیه‌كان له وانی تر كه‌متره
له كاتێكا رێژه‌ی دانیشتوانی بێ گێڕانهوهیقهزاو ناحێ دابڕێنراوه‌كان كه بریتین له چوار قه‌زاو سیازده ناحێ و
سه‌دان گوند نزیكه‌ی 750گوند دهگرێتهوهزیاتره، نهنوێنهرانی كوردی كه‌ركوك له پارله‌مان و حكومه‌تی عیراقی، نهحكومهتی
هه‌رێم نه‌یانتوانیوه بچوكترین هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بنه‌ن ، نه‌ك هه‌ر
ئه‌وه پارتی و یه‌كێتی له دوای راكردن و پشتكردنه كه‌ركوكی 2017ه‌وه به هۆی
دژایه‌تی یهكترو ململانێی ناجۆرانه جگه له پۆستی پارێزگار ده‌یان پۆستی تریان
له ده‌ست داوه.
خراپی مامه‌ڵه‌ی
پارتی و یه‌كێتی و تاڵانچیه‌كانی زه‌وی و زار به راده‌یه‌ك بوو ، له دوای 2017وه
خه‌ڵك به ئاشكرا بڵێت " رۆیشتن جه‌هه‌نه‌م " هه‌رچه‌نده ئه‌وه
كاردانه‌وه‌و ده‌رده دڵ بوو ، ئێستا كه كورد تا ئاستی سفر ده‌سه‌ڵاته‌كانی كه‌م
كراوه‌ته‌وه ، هه‌ر رۆژه‌و به بیانویه‌ك كوردی كه‌ركوك ئازار ده‌درێت ، له كاتێكا
كه‌ركوك له سه‌رده‌می به‌عسدا زۆرترین
سزا دراوه‌و به‌عس وێڕای ته‌عریب هه‌میشه ویستویه‌تی له شاریشی بخات ، وه‌ك چۆن
ئێستاش هیچ سیمایه‌كی شاری بوونی پێوه نه‌ماوه .
هه‌ڵبه‌ت له ئێستادا
لانی كه‌م كورد له رێگه‌ی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌وه كه بۆ ئه‌و ناوچانه دایناوه
ده‌كرێت دۆسیه‌یه‌ك ئاماده بكات بۆ دادگای فیدراڵی به مه‌رجێك دۆسیه‌كه هه‌موو
ئه‌و سته‌م و پێشێلكاریانه‌ی تیا بێت كه له 2017به دواوه‌و یان له‌وه پێشیش كراوه،
بۆ نمونه له 2003ه‌وه تا هاتنی داعش زیاتر له هه‌زار ماڵی كورد و چه‌ند ماڵێكی
توركمان له سنوری قه‌زای حه‌ویجه به زۆر‌و له ژێر زه‌بری هه‌ڕه‌شه‌دا ده‌ركراون،
ئه‌مه له كاتێكا حكومه‌تی به‌عس به‌و هه‌موو سته‌مكاریه‌وه هێشتا نه‌بووبووه
هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌و ماڵانه .