سەردێڕ:

رۆڵی تاک لەڕۆڵ بینینی راستەقینەی پارلەماندا !

AM:11:28:23/06/2022
3128 جار خوێندراوەتەوە
بەهرۆز حاجی
+ -

باڵاترین دامەزراوەی یاسادانان پارلەمانە، لەهەر وڵاتێکی پێشکەوتوو دیموکراسی، هەرکاتێک تاکەکانی نێو ئەو کۆمەڵگەیە، هەستیان کرد کارەکتەرەکانی نێو ئەو دامەزراوەیە، لەئاست خەم و داخوازییەکانییان نەبوو، لەدوای تەواوبونی ماوەی یاساییەکەی، هەندێجار پێشوەختەش گەل دەست بۆگۆڕینی کارەکتەرەکانی دەبات کە بریتیە لەئەندام پەڕلەمان، بەو پێیەی ئەم دامەزراوەیە بچوککراوەی کۆمەڵگەکەیە، چونکە بەدەنگی ئەوان ڕۆڵ بەکۆمەڵێک کارەکتەر دەدرێت هەتا بەمروری کات، پرۆژە یاساکان بۆ خزمەتی ئەو کۆمەڵگەیە دەربکات و بیکات بەیاسا.

ئەگەر لەوگۆشەیەوە ڕوانینێک بۆ پارلەمانی کوردستان بکەین، تەواو جیاواز دەبینین لەڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی، حیزبە باڵا دەستەکان کە دەستیان بەسەردا گرتووە لەماوەی تەمەنی حوکمڕانیاندا، هەتا ئەم ساتەش هەر جارەو بەشێوازێک مامەڵەیەکی جیاواز لەگەڵ ئەم دامەزراوەیە دەکەن، ئەم شێوازە لەمامەڵکردن ترسە لەڕۆڵی ڕاستەقینەی ئەو دامەزراوەیە، کاتێک دەرگای دادەخەن، یاخود دانیشتنەکانی ڕادەگرن، یان پرۆژەیاسای ئۆپۆزسیۆن پشتگوێ دەخەن و ڕێگری لەچونە ژوورەوەی ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن دەگرن هەتا بەشداری دانیشتنەکان ببێت، پیلانێکە بۆ ناشیرینکردنی تاکە دامەزراوەیەک کە خودی کۆمەڵگە خۆی خاوەنێتی، بۆ ئەوەی ئەو دامەزراوەیە بتوانێت لەڕۆڵی دەوربینینی لەمەخفەرێکەوە بگەڕێنرێتەوە بۆ ڕۆڵی ئەساسی خۆی کەکارکردنە لەبری چاو و ڕەقیبی کۆی کۆمەڵگە بەسەر دامەزراوەکانی تری پێکهاتەی دەوڵەت و حکومەت .

دوور خستنەوەی ڕۆڵی ئەو کارەکتەرو حیزبانەیە کە بەوشێوەیە دەیانەوێت لەبەرچاومانی بخەن و لەبری ئەوە دەیانەوێت دیوەخانی حیزبیان ڕۆڵ بگێڕن. ئەم میکانیزمەش دەکەوێتە سەرشانی تاکەکانی کۆمەڵگە کە چیتر ڕێگەنەدەن کەسانێک ببنە نوێنەریان ڕۆڵی تەنها دامەزراوەیەک ناشرین بکەن کە خودی خۆمان خاوەنین.بۆیە لەوەها جێبەجێکردنی ئەرکێکدا دەستمان دەبێت لەپێشکەوتن و بەدیموکراسەکردنی سیستەمی حوکمڕانی لەهەرێمەکەدا و کۆی باشترکردنی سێکتەرەکانی ترو دامەزراوە و پایە دەوڵەتییەکاندا.

گەلەری