قەیس خەزعەلی موسوڵمانێکی ساختە و کەسایەتیەکی ساختەچی
PM:07:14:11/07/2021
15640 جار خوێندراوەتەوە
ئاری هەرسین
+
-
ئەگەر ئینسان کەسێکی بە ئیمان بێت و لە دڵەوە
خواپەرست بێت و نوێژەکانی بکات، ئەوا (١٧) جار لە شەو و ڕۆژێکدا بە خوای گەورە ئەڵێت
( إِيَّاكَ نَعْبُدُ). ئەم دەستەواژەیە سورەی فاتیحا ئەکاتە لوتکەی ئازادی ئینسان.
چونکە لە ڕاستیا لە ڕێی ئەم دەستە واژەیەوە، ئینسان بە خوا ئەڵێت: هیچ کەس لەسەر زەوی
لە تۆ بە گەورەتر نازانم کە کۆیلەی بم و کۆیلایەتی بۆ بکەم، جگە لەتۆ.
قەیس خەزعلی، کە ئینسانێکی عەرەبە، هە رجارەو دەمدرێژی
و شەکرێک ئەشکێنێت لەسەر خاکی پیرۆزی کوردستان و گەلەکەی. خەزعلی ئەم دژایەتیە و،
ئەم ڕق و کینەیەی بەرامبەر بە کورد لە کوێوە هێناوە؟… بەعسی بوە و قوتابی کارامەی
شۆڤێنیسزمی عەرەبە؟… لای خەزعەلی ئیسلامی ڕاستە قینە دژایەتی میللەتی کوردە؟… لە
ئاخوڕی دەزگایەکی موخابەراتی ناوچەکە، یان خۆرئاوا ئەخوا و ئەجوێ؟… نازانین… بەڵام
دیارە کەسایەتیەکی نەخۆشە و زۆر لە سیفەتە جوانەکەی خۆی یەکتا (الرحمن الرحیم) دورە.
ئەم ئینسانە دورە لە سیفاتە جوانەکانی موسوڵمانی بە ئیمان و، لەبری ئەوە ی ئەمری
خوای گەورە بەجێ بهێنێت (إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ
وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ)، کەچی ڕقی لە کوردستان و
کوردە، ڕقی لە مەخلوق و بەندەی خوای گەورەیە کە کوردە. ڕقی لەونیشتیمانەیە کە خوای
گەورە بە دیاری پێشکەشی میللەتی کورد و ئەوانیتری کردوە. چونکە دواجار هەموو نیشتیمانێک
دیاری خوایە بۆ هاونیشتیمانیانی. هەر بۆیەش پاراستنی ئەم دیاریە ئەرکی ئاینی هەموو
هاوڵاتیەکە، ئیترخەڵکی هەر شوێنێک بن لە سەر زەوی. ئەرکی هاوڵاتی پاراستنی نیشتیمانەکەیەتی،
لە دەست گەندەڵی ناوخۆ و ئیستیعماری دەرەکی.
لای ئێمە کەسانی وەک خەزعلی و، عەقڵ و ئایدیۆلۆژیای
سیاسی و کردارەکانیان ڕوخساری ئیستیعماریان هەیە. تەعامول کردنی میللەتی بندە ستیش
لەگەڵ ئیستیعمار ڕوونە. ئینسانی چاوچنۆکی وەک خەزعلی کە بستێک خاکی خۆمان بە ئێمەی
خەڵکی ئەم خاکە پیرۆزە ڕەوا نابینێت، لای ئێمەبە بێ دوو دڵی (مفسد فی الارض) ە. ئیتر ئەگەر کەسانی نیشتیمان فرۆشیش پەیدا
ببن کە بە ڕەگەز کورد و کوردستانین و ببنە نۆکەری ئەم خەزعەلیانە و، پاکانە بۆ ئەفکار
و کرداری ئیستیعماریانەیان بکەن، ئەوا خۆیان ئەکەنە پەندی زە مانە و بێ دوو دڵی
ئوانەش (مفسد فی الارض)ن.
دواجار با بچینە وە سەر فەرمودەکە ( إِيَّاكَ
نَعْبُدُ). ئەگەر قەرار بێت ئێمەی خەڵکی کوردستان کۆیلایەتی قوبوڵ بکەین، ئەوا هیچ
کەس لە خوای گەورە بە خۆشەویستر و ئازیزتر نازانین کۆیلەی بین، چونکە بەتەنیا ئەو
شایانی پەرەستشە، نەک داگیرکەری کوردستان. هیچ کەس حەدی هەڕەشە کردنی لە خەڵکی
کوردستان نیە. خوای گەورە ئێمەی بە ئازاد دروست کردوە وئەرکی ئینسانیمان داکۆکیردنە
لە ئازادی خەڵکی کوردستان. ئەبێت قەومی عەرە ب ئەم حەقیقەتە بخەنە ناو مێشکیانەوە.
خەزعلیش با تێبگات و، باوک باپیرانی گوتویانە (العاقل یفتهم). چونکە دڵنیا بن هیچ ڕێگەیەک
نامێنێت کە نەیگرینە بەر لە پێناو پاراستنی کەرامەتی گەل و سەروەری خاکی پیرۆزی
کوردستان.