سەردێڕ:

شیرین ئەبو عاقله

PM:05:16:11/05/2022
5536 جار خوێندراوەتەوە
ئیسماعیل عوسمان
+ -

شایەتحاڵی راستییەكان، دەنگێكی بزێو لە رامەڵا بێدەنگ كرا

خەریكی نوسینی توێژینەوەیەك بووم، گوێبیستی كەناڵی (الجزیرە) ئینگلیزی بووم، لەپڕ هەواڵێكی زۆر شۆکهێنەر رایگرتم، ئەویش كوژرانی شیرین ئەبو عاقلە پەیامنێری بوێر و شایەتحاڵی گواستنەوەی راستیەكانی فەلەستین بوو، بەراستی تاساندمی، چونكە سەردەمانێكی زۆر كە سەیری كەناڵی جەزیرەم دەكرد، هەمیشە بە شێواز و دەربرین و جوڵە و حەرەكی ئەم كچە رۆژنامەنووسە سەرسام بووم.

شیرین دەنگێكی بوێری ژنانەی دونیای رۆژنامەنووسی عەرەبی بوو، من دەنگ و رەنگی ئەوم لە سەردەمی لاویدا بەرچاو و گوێ كەوتووە، بوێری و ئازای و وریایی و جوڵەی بەردەم كامێرا و تێكستە ناسك و جوانەكانی بووبووە بەشێك لە ژیانی رۆژانەی چیرۆكە زوڵمڵێكراوەكانی خەڵكی فەلەستین، هەمیشەش لە هەركات دەردەكەوت گوێ بیستی دەبووین بۆ ئەوەی گوێمان لەدواین گۆرانكارییەكانی فەڵەستین بێت.

ئەو بوو دەنگە كپكراوەكانی خەڵكی زوڵمێكراوی فەلەستینی بە دەنگێكی غەمگیندەگواستەوە، دەیكردە فرێمی فیلمی ریپۆرتە سەرنج راكێشەكانی، ئەو بوو دەیویست رەنگی ماڵە وێرانكراوەكانی فەلەستین بخاتە سەر شاشەكانی تەلەفزیۆن و پیشانی جیهانی بدات، شیرین بوو بە زارێكی شرین تراژیدیای كوشتنی خەڵكی موسوڵمانی فەلەستینی دەگواستەوە و چركە بەچركە و سات بەسات لەگەڵ ئازار و غەمەكانیاندا دەژیا، ئەوبوو غەم و ئازارەكانی فەلەستیەكانی دەگەیاندە جیهان.

شیرین لەساڵی 1971 لە فەلەستین لەدایكبووە، هەڵگری رەگەزنامەی ئەمریكیە،دوای تەواوكردنی خوێندنی دواناوەندی لە بەشی ئەندازیاری وەردەگیرێت بۆماوەی ساڵێك، بەڵام دواتر دەگرێتەوە بەشی میدیا، چونكە خەونەكانی خۆی لەوێدا دەبێنتەوە، هەر ئەوەش وادەكات چارەكە سەدەیەك درێژە بەكارە میدیایەكانی بدات.

شیرین (رجل عمل صحافە) بوو، توانی هزرو بیركردنەوەی ئێمە لە كوردستانێكی دوورە دەستەوە پەلكێشی دونیای فەلەستین بكات، هەمیشە دەیویست دەنگی منداڵی فەلەستین لە رۆژانی جەژن و بۆنە ئیسلامیەكان بگەیەنێتە جیهان بۆ ئەوەی نادادی كۆمەڵایەتی ئیسرائیلیەكا پیشان بدات، ئەو بوو توانی رۆحی خۆی بخاتە مەترسییەوه بۆ ئەوەی چیرۆكە هەژێنەرەكان لە زومی كامێراكەیەوە بگێرێتەوە، ببێتە شایەتحاڵ و گیرەرەوەی مێژووی نوسراوی فەلەستین، بوێری و چاونەترسی لە رۆژنامەنووسە وادەكات چیرۆكەكان بۆ مێژوو بنوسێتەوە، خۆشی بكاتە تۆمارێكی جەرگبری مێژوو.

چیرۆكی كوژرانی شیرین ئەبوعەقلە هاوشێوەی چیرۆكی كوژرانی (تارق ئەیوب) بوو لە بەغداد بەدەستی هێزەكانی ئەمریكا، لە ئوتێل فەلەستین، چونكە ئەویش لەرێگای قەناسەوە بەهەمان شێوە شەهیدكرا.

شیرینی رۆژنامەنووس، سەرلەبەیانی 11ی 5ی 2022 لە كاتی رۆماڵی رۆژنامەنووسی لەگەڵ هاورێكانیدا، لەفەلەسیتن شەهیدكرا، بەپێ ووتەی دكتۆری توێكاری لە پزیشكی دادوەری فەلەستین، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی ئەوەی خستەروو كە فیشەكەكە لە نزیكەوە لبێدراوە و بەر سەری كەوتووە، فیشەكەكەش نێراوە بۆ بەشی توێكاری تاوانەكان، بۆئەوەی لێكۆڵینەوەی زیاتری لەسەر بكرێت.

بەپی ووتەی بەرپرسی نوسینگەی رامەڵای جەزیرە كە كاتژمێر دووی دوای نیوەرۆ لە بەردەم پزیشكی دادوەری فەلەستین بوو، ووتی "شیرین لە كاتی دابەزین بووە لە ئۆتۆمبیلەكەی لەگەڵ هاور رۆژنامەنوسەكانی كە نزیكەی 6-7 كەس بوون، جل و غودەی رۆژنامەنوسی لەسەركردووە، بەڵام راستەوخۆ گولەیەكیان لەشیرین داوە، چونكە ویستی كوشتنیان هەبووە، ئەمە لە كاتێكدا ئەو شوێنەش شوێنكی پارێزراوە و ئاسای بووە بۆ رۆژنامەنووسان... بۆیە سەرخۆشی لە خۆمان و كەناڵی الجزیرە و هاوریان و خەڵكی فەلەستین دەكەین...

بەپی ووتەی پەیامنێری بی بی سی عەرەبی، كە راستەوخۆ لە رامەڵاوە قسەی دەكرد، ووتی شیرین كە لەلایەن ئیسرائیلەوە بە ئامانج كراوە ئەگەرچی ئەو جل و بەرگی رۆژنامەنووسی لەبەردابووە لەسەری نوسراوە (press).

ئێمەی رۆژنامەنووسان لەهەركوێ دونیا بین، هەموومان چیرۆكێكی هاوبەشمان هەیە كە ئەویش گێرانەوە و گواستنەوەی راستی روداوەكانە بۆ جیهان، جەستەیەكی پێكەوەین، بۆیە لە هەر كوێ بین رۆح و جەستەیەكی هاوبەشمان هەیە، ئازاری هەریەكەمان ئازاری هەموومانە. روحی شەهیدە رۆژنامەنووسەكان لە جیهاندا شاد بێت.

گەلەری