سەردێڕ:

ئەزانیین پارتی کوێی دێشێت!

PM:01:54:13/01/2022
7588 جار خوێندراوەتەوە
ئومێد محمد
+ -

کاتێک ئێمە کاندید بەرامبەر بە کاندیدی ڕەوتی سەدڕ و پارتی دادەنێین بۆ جێگرانی یەکەم و دووھەمی پەرلەمان و دەتوانیین بۆ ھەریەکەیان ٣٤ دەنگ مسۆگەر بکەین، ئەوە پارتی دەزانیت حەجمی ئەو ٣٤ کورسییە چەنێکە و چۆنە لەم خولەی پەرلەمان لە داھاتودا، بۆیە شاگردەکانی ڕاسپاردووە کە ھێرشەکانیان دەستپێبکەن.

کاتێک جەعفەر ئیمنکی دوای ھەڵبژاردنی عێراق بە ڕاستەوخۆ دەڵیت ئێمە دەنگەکانمان کەمی کردوە و لیژنەمان پێکھێناوە تا ھۆکاری ئەمە بزانیین چیە؟ ماناکەی وازحە پارتی ترسی لێنشتووە کە مەرجەعیەت و حوکمڕانی لەژێر مەترسیە و لەم ھەڵبژاردنەی کوردستان نەوەی نوێ دەبێت بەو ھێزەی کە گۆڕانکاری گەورە دەکات، و ئەم مەترسیەی بە شاگردەکانی وتووە.

وەک نەوەی نوێ بەردەوام دەبین لە خزمەت لەسەر ئەرزی واقع و دانە بە دانەی پەرلەمانتارەکانمان لەتەک کاری چاودێری و یاسادانان بەشێوەی مەیدانی لە ھەفتەی داھاتوەوە تا چوار ساڵی دیکە خزمەتمان دەستپێدەکات، و شەڕی گەورەمان ئەوەیە حوکمڕانی قۆڕخکراوە لەژێر دەستی جوت حزب لە کوردسیان دەربھێنین لەم ھەڵبژاردەی کوردستان، جا شاگردەکانیان دوو بژاردەیان لەبەردەستە!

یان ئەوەتا بەرەیەکی ناڕازی لەگەڵ نەوەی نوێ دروست بکەن و پێکەوە کار لەسەر نەھامەتێکانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکەین.

یان ئەوەتا تا ماون دەبێت شاگردی پارتی و یەکێتی بن و دەنگیان بۆ کۆکەنەوە و دواتر لەسەر سینییەک بیبەخشنەوە بە دەسەڵات.

چونکە ئەم شەڕی بە وەکالەتە بۆ کەس نەچۆتە سەر تا بۆ شاگردەکانی پارتی بچێتە سەر، گەل ھۆشیارە و چاو و گوێچکەی ھەیە و بە ڕاستەوخۆ شتەکان دەبینیت

گەلەری