سەردێڕ:

هەنگاونان بۆ چاکسازی لە پەروەردە

PM:04:03:29/11/2021
2072 جار خوێندراوەتەوە
حسام بەرزنجی
+ -

پێویست بوو بەر لە ئێستا هەوڵەکانی چاکسازی لە پەروەدەدا دەستی پێ بکردایە ، هەر چەندە لێرەو لەوێ لە لایەن شارەزایان و دڵسۆزان و خەمخۆرانی پەروەردەوە هەوڵ دراوە بەڵام بە هۆی چەند هۆکارێکەوە ئەو هەوڵانە کێشەکانی پەروەردە و فێرکردنیان وەکو پێویست چارەسەر نەکردوە ، دەمانەوێت پەنجە بخەینە سەر ئەو دەرەئەنجامە نالەبارانەی کە لە ئەنجامی پەروەردەی نالەبارەوە پەیدا دەبێت ( بێگومان لە بەرامبەردا دەرەئەنجامی لەبارمان هەیە کە لە پەروەردەی لەبارەوە پەیدا بووە )

۱ـ پەروەردە بەرپرسە بەرامبەر کام دەرەئەنجامی نالەبەر ؟ :

ـ بەرپرسە بەرامبەر زۆری زیندانیان و بەرزی ژمارەی تاوان

ـ زۆری رێژەی گەندەڵی لە هەرێمدا ، واتا پەروەردە بەرپرسە بەرامبەر ئەو ژمارە زۆرە لە بەرپرسانی حکومی و حزبی کە تێوەگلاون لە گەندەڵی

ـ ئەو پزیشکانەی کەمتەرخەمی دەکەن لە ئەرکەکانیان و هەروەها ئەندازیاران و مامۆستایان و .. هتد ..

ـ بە کورتی هەر دیاردەیەکی نالەبارو زیانبەخش کە بەرپرسان و هاووڵاتیان لێی بەرپرس بن بۆ نمونە ، توندوتیژی ، سوودوەرگرتن لە داهاتی گشتی بە نایاسایی و نادادپەروەرانە ، لاوازی سەروەری یاسا ، بڵاوبونەوەی بیری توندڕەو ، ناهەمواری بەرێوەبردنی دارایی و ئابوری هەرێم و دواکەوتنی مووچەی کارمەندان و زۆری رێژەی بێکاری و هەژاری ، ناروونی لە داهات و خەرجی گشتی ، نەبوونی یاخود لاوازی دامەزراوە نیشتیمانیەکان و .. هتد ..

۲ـ کێ بەرپرسیارە بەرامبەر ئەو دیاردە نالەبارو زیانبەخشانەی ئێستا لە هەرێمدا هەن ( جارێ باسی رابردوو ناکەین )

لە کاتێکدا بڵێن هەمووی دەرەئەنجامی پەروەدەی نالەبارە ( دوور نیە کەسانێک پێمان بڵێن هەندێک لەو تاوانکارو گەندەڵکارانە تەمەنیان گەورەیە و واتا کاریگەری پەروەردەی پێش ۱۹۹۱ یان بە سەرەوەیە ) لە وەڵامدا پێویستە ئاماژە بۆ ئەو بەرپرس و هاووڵاتیانە بکەین کە کاریگەری پەروەردەی دوای ۱۹۹۱ بە سەرەوەیە بۆچی ناتوانن رێگری لە دەرەئەنجامی ئەو پەروەردە زیانبەخشەی پێش ئەو مێژووە بکەن ( لە کاتێکدا ناتوانین بە هەموو سەرچاوەو کاریگەری پەروەردەی پێش ۱۹۹۱ بڵێن نالەبارو زیانبەخش و هەروەها ناتوانین بە هەموو سەرچاوە و کاریگەرییەکانی پەروەردەی پاش ئەو مێژووە بڵێن لەبارو سوودبەخش )

*- کێ بەرپرسیارە بەرامبەر پەروەردەی مرۆڤ : دەربارەی بەرپرسیاری بەرامبەر شوێنەوار و دەرەئەنجامی نالەبار و زیانبەخشی پەروەردە یاخود دەرەئەنجامی سوودبەخش و لەباری ، تەنیا پەروەردەی قوتابخانەو خوێندنگاکان نیە بەڵکو کۆی کاریگەریەکانی نێو ژینگەی کۆمەڵایەتی و سروشتییە بە سەر مرۆڤەکانەوە واتا بە سەرھاووڵاتیانەوە بە گشتی ئەو لایەنانەی کە کاریگەریان هەیە بە سەر تاکەوە لە خێزانەوە دەست پێ دەکات لەگەڵ داب و نەریت ئینجا قوتابخانە و خوێندنگا و ئایین و راگەیاندن و شەقام یاخود گەڕەک و تا دەگاتە حزبەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ، هاوکات لە گەڵ کاریگەرییەکانی بۆ ماوەیی و ژینگەی سروشتی و هەموو ئەمانە تێگرا دەبنە بنچینە و هۆکاری کۆی بیرکردنەوەو رەفتارەکانی مرۆڤ لە هەر کۆمەڵگەیەکدا بێت کە ئێمە لە ساڵی ( ٢٠١٥ ) لە کۆنفراسێکی پەروەردەی لە هەوڵێر کە لە لایەن ئینستیتۆی پەی پەروەردەییەوە رێکخرا بوو ئاماژەمان بۆ ئەو جۆرە پەروەردەیە کرد بە ناوی پەروەردەی ( هاوبەش )

*- ئاماژە بۆ ئەو دیاردە نالەبارو زیانبەخشانە دەکەین کە لە ئەنجامی پەروەردەی ناهەموار و ناشیاو پەیدا بوون و پێویستە کاری بە پەلە و سەردەمیانە و سیستەماتیک ئەنجامبدرێت بۆ ئەوەی چی دی دەستەوەستان نەوەستین کاتێک دەروانین بارودۆخی ئەم هەرێمە لە مەترسیدایە و هەڕەشەکان زیاترن لە هەلەکان ( پێشتر بە خێرایی ئاماژەمان بۆ هەندێک لەو دیاردانە کردووە ، دووریش نیە بوترێت ، ئایا دەکرێت کێشە گەورەکانی ئەم هەرێمە لە رێگای چاکسازی لە پەروەردەدا چارەسەربکرێن ؟ هەر کەسێک ئەو پرسیارە بکات بێگومان بێ ئاگایە لەو گۆرانکارییەی کە لە سانگاپوورە روویداوە هەروەکو سەرۆکی پێشووی ئەو ووڵاتە رایگەیاندبوو لە وەڵامی پرسیارێک دەربارەی ئەو گۆرانکارییە گەورەییەی کە لە ووڵاتەکەیاندا روویدا لە ووڵاتێکی هەژاری دواکەوتووە چۆن بوو بەم ووڵاتە گەشەپێدراوە پێشکەوتووە زۆر بە سادەیی وەڵامی دابۆوە کە چاکسازییان لە پەروەردە و فێربووندا کرد و لە ئەنجامدا ئەو پێشکەوتنە گەورەیە بە دەست هات ، هەروەها یابانیش بە هەمان ئەزمووندا تێپەر بووە و دەکرێت ئاماژە بۆ فینلەنداش بکەین ، هەروەها هەڵەی گەورەی هەندێ لە هاووڵاتیانی هەرێم ئەوەیە کاتێک کەمتەرخەمی دەکەن لە پەروەردەی مندالەکانیان یاخود پشتگوێیان دەخەن نازانن کە زیان دەگەێنن بە کۆمەڵگەکەیان و ووڵاتەکەیان و هەروەها نازانن کە دوور نیە ئەو مناڵە ببێت بە کەسێکی زیان بەخش و وێرانکەر یان سەرکردەیەکی گەندەڵ کە ببێتە هۆی وێرانکردنی ووڵاتەکەی

*- پەروەردەو نیشاندەری هەلسەنگاندن :

لێرەدا ئاماژە بۆ هۆکاری ئەو کێشەو دیاردە نالەبارو زیانبەخشانە ( شیکردنەوەی ) کە لە ئەنجامی پەروەردەی هەڵە و ناهەموار پەیدا بوون لە ناو خێزان و قوتابخانە و خوێندنگە لە گەڵ کاریگەری بارودۆخی نالەبار لە دوای خوێندن ، هەروەها ئاماژە بۆ چارەسەرەکانیش دەکەین :

ـ کێشەی هەبوونی دیاردەی بەرتیل وەرگرتن لە لایەن فەرمانبەری بچووک و گەورەوە لە نێو فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم ، واتا فەرمانبەر بۆ ئەوەی کاری هاووڵاتیەک جێبەجێ بکات بەرامبەر بڕێک پارە یان دیاری بۆ خۆی ئەو کارە ئەنجام دەدات ، لە بەر ئەم هۆکارانە : دەست کورتی ، راهاتن و نا جێگیری بەها رەوشتیەکان ، نەبوونی لێپرسینەوە ، چاوکردن لە بەرپرسە گەندەڵەکان و ...هتد...

( پێویست ناکات لە پاش ئاماژەکردن بۆ هەر دیاردەیەکی زیانبەخش ئاماژە بۆ بەڵگەی هەبوونی دیاردەکە بکەین ، لە بەر ئەوەی هەر کەسێک گومانی هەیە دەتوانێت پرسیار لە دەستەی دەستپاکی یاخود لە دیوانی چاودێری دارایی بکات )

هۆکارەکان و چارەسەر :

۱ـ کەمتەرخەمی خێزان له پەروەردەکردنی لە رووی بەها رەوشتیەکانەوە

۲ـ دایک و باوک و مامۆستا نمونەیەکی باش نەبوون بۆ

گەلەری