سەردێڕ:

لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا و دەنگی کورد

PM:12:11:17/05/2025
2580 جار خوێندراوەتەوە
فارس نەورۆڵی
+ -

لە مێژە کورد و عەرەب لە عێراق و سوریا وەکو دوو نەتەوە دەژین. ئیتر بەزۆر بێ یا بە خوایشت، لەوکاتەوە لە جیهانی ئیسلامی و عەرەبیدا کۆنگرەی جیاجیا و بەناوی جیاجیا دەبەسرێت، کە باس لە کێشەو ئاریشەکانی ئەو قۆناغە دەکرێت. لە وڵاتانی عەرەبی و جیهانی ئیسلامیدا نمونە ( کۆنکرەی وڵاتانی ئیسلامی و کۆنگرەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی ) چەندین کۆنگرە و کۆنفرانسی دیکە، خاکی کوردستان لەوکاتەوەی بە غەدر لەلایەن دەوڵەتە زلهێزەکانەوە دابەشکرا دوو بەشی لکێنرا بە دوو دەوڵەتی دروستکراوی عەرەبیەوە ئەویش سوریا و عێراق، ئەگەر چی کورد لە مێژوودا زۆر خزمەتی بە ئیسلام و عەرەب کردووە لە کایەی سیاسی و سەربازی و ئەدەبیاتدا، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەوان ئینکاری مافی کوردیان لەو دوو وڵاتەدا کردووە.

چەوسانەوە و ستەمکاری هەتا ئاستی جینۆساید بەڕێوەبرا، ئێستا کۆنگرەی وڵاتانی عەرەب لە هەلومەرجێکی هەستیارو لە وڵاتێکی هەستیاری وەک عێراقدا بەڕێوەدەچێت، کە ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکاریدایە، بۆیە پێویستە ئەو بریارانەی لەکۆنگرە وەردەگیرێ لەتەک گۆڕانکارییەکاندا بگونجێ، بەداخەوە هەموو کۆنگرەکانی پێشوتری وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی هیچ هەڵوێستێکیان لەسەر دۆزی ڕەوای کورد نەبووە، کە گەورەترین ستەمی بەرامبەر کراوە لەلایەن وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامییەوە، کە باس دێتە سەر مافی کورد دەڵێن ئێمە هەموومان برای یەکین و دوژمنانی ئیسلام دوژمنی هەموومانە.

بۆیە دەبێ یەکێتی وڵاتانی ئیسلامی بپارێزین، بەڵام کە کورد بڵێ ئەرێ برا بۆ ئێوە ئەو هەموو دەوڵەتەتان هەیە، کەچی سەرەتایترین ماف بۆ ئێمە ڕەوا نابینن هەزار بوختان و تۆمەت دەدەنە پاڵمان، ئێستا کە کۆنگرەی کۆمکاری عەرەبیە لە بەغدا بەداخەوە ئێمە پەرلەمانێکی ئەکتیڤمان نیە پەیامێک بۆ کۆمکار بنێرێ و باسی دۆخی کورد بکات، بەڵام پيویستە لەڕێگای کەناڵی دبلۆماسی کوردییەوە ئەو پەیامەیان پێ بگات یاخود میدیای کوردی گفتوگۆ لەتەک بەشداربوانی کۆنگرە دروستبکات سەرنجیان بۆ لای کورد ڕاکێشێت، ئەگەر چی پێموایە پەیامەکەی کاک مەسعود بارزانی، کە لە کۆنگرەی قوتابیان و لاواندا ئاراستەی بەغدای کرد لەسەر کێشەکانی هەرێم و بەغدا پێش دەستپێکردنی کۆنگرەی کۆمکاری عەرەبی و بە بەشداربوانی کۆنگرەی وت: ئێوە بۆ چارەسەری کێشەی وڵاتانی عەرەبی کۆدەبنەوە، لەکاتێکدا عێراق کێشە بۆ پێکهاتەی سەرەکی عێراق کە گەلی کوردستانە دروستدەکات، بە ئاشکرا شەڕی برسی کردن دژی کورد بەڕێوەدەبات، لە هەمانکاتدا میدیاکان ڕایانگەیاند، کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدادو لەتەک بیست و دوو سەرکردەی وڵاتی عەرەبی کۆدەبێتەوە، ئەمە وێسگەیەکی گرنگە کورد پەیامێکی پیرۆزبایی و داواکاری لە کۆمکاری عەرەبی هەبێت، کە بزانن کورد لە سوریاو عێراق پێکهاتەی سەرەکی ئەو دوو وڵاتەن بەبێ مافی ئەوان عەرەب ناتوانێ ئارامی و پێکەوەیی ئەم ناوچەیە بپارێزێت.

لە ئێستادا نە عەرەبەکان دەتوانن وەکو جاران بیربکەنەوە نەدەتوانن سیاسەت بکەن و نکۆڵی لە بوونی گەلانی وەک کورد بکەن، بۆیە دەکرێ لەم کۆنگرەیەو کۆنگرەکانی دیکەیاندا بە هەڵەو بیری خۆیاندا بچنەوە هەتا بتوانن لەتەک گەلانی ناوچەکەدا هەڵبکەن بۆ ئەوەی ئاشتی و ئازادی لەناوچەکەدا فەراهەم بێت.

گەلەری