سەردێڕ:

جنێو و سوکایەتی بۆ؟

PM:08:38:25/04/2025
2916 جار خوێندراوەتەوە
گۆران هەڵەبجەیی
+ -

 

پاش رووداوی {١١ی سەبتەمبەر} ڕوونتر دەرکەوت کە جڵەویجیهانی ئیسلامی بەدەست چ رەوت و گروپێکی مەترسیدارەوەیە.

لەودەمەوە تا ئێستا رەوشەکە خراپترومەترسیدارتر بووە، ئەوەش بە پەیدابوونی چەندین گرووپی تەرۆریستی و تووندڕەو لە جیهانی ئیسلامیدا کە لەسەر هەمان نەهجی قاعیدە یاخود خراپتر دەرۆن،کە داعش بەرجەستەی سەرەکیانە.

رەوتی ئاینی ئیسلام بە دۆخێکدا گوزەردەکات کە هەرگرووپ و تاقم و دەستەیەک بە ئارەزووی خۆیان و لەبەرژەوەندی خۆیان شرۆڤە بۆ تێکست و دەقە قورئانیەکان و فەرموودەکان دەکەن،کە زۆربەی هەرەزۆریان کاریگەرن بە هزری [ابن تیمیە]. لەئێستادا سوپایەک لەگەنجی بێسەوادو ئەقڵ داخراو کە وەک فکر دەکرێ حسابی داعشیان بۆ بکرێت،پاڵیان داوە بەم مۆدێلە مەترسیدارەی ئیسلامەوە، بەوەیهەرکەس وەک خۆیان بیرنەکاتەوە تەکفیری دەکەن با ئەگەر هەموو ئەرکەکانی ئیسلام بەزیادەوە جێبەجێ بکات.

ئەم سوپاگەنجە کە زانیاریەکی ئەوتۆیان دەربارەی ئاینەکەیان نیە پەروەردەی ئەو مەلاوبانگخوازانەن کە بەردەوام لە میمبەری مزگەوت و سۆشیال میدیاوە ژەهری سڕینەوەو ناشیرینکردنی کەسانی سیکولارو ئاینەکانی دیکە دەڕژن و بەردەوام دوعای فەنابوونیان لێ دەکەن.

لەچەند رۆژی ڕابردوودا هەواڵی کۆچی دوایی [پاپای ڤاتیکان] بڵاو بوویەوە کریستیانەکانی جیهان بەهەموو مەزهەب و بەشەکانیەوە غەم وماتەمیان دەربڕی،هاوکات ژمارەیەکی زۆری کەسانی ناوداری جیهانی لە دەرەوەی ئاین لەڕێگەی لێدوان و کۆمەنتەکانیانەوە غەم وپەژارەی خۆیان نیشاندا.

عەرەبی مسوڵمان تەنها کەسانێک بوون نەک هەر هاوغەمیان نیشانەدا بەڵکو بەمردنی ئەو زاتە خۆشحاڵیان دەبڕی، هەر بەوەشەوە نەوەستان بەڵکو جنێوبارانیان کردو خوازیاربوون جێگەی ناوەڕاستی ئاگری دۆزەخ بێیت.


 


گەلەری