ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەروەها، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٧٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش نرخی دۆلار ٢٠ هەزار تمەن بەرزبووەتەوە.
هاوکات، ھەزار و ٤٥٠ لیرەی
تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە
بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦١ هەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٢ھەزار و ٥٠٠ دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق
و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان
لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.