سەردێڕ:

لەم وڵاتە بە بەهای ٧٠٠ هەزار دۆلار نەوتی دزراو دەستی بەسەردا گیرا

PM:10:41:17/04/2022

7544 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی هێزە دەریاییەکانی نێجیریا لە رۆژئاوای ئەفریقا رایگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەدا، دەست بەسەر بڕێکی زۆر نەوتی دزراودا گیرا کە بەهاکەی ٧٠٠ هەزار دۆلار بوو.


ئادەدۆتون ئایۆ ڤاوگهان وتەبێژی هێزە دەریاییەکانی نێجیریا، لە لێدوانێکدا بۆ میدیا ناوخۆییەکانی وڵاتەکەی ئاشکرایکرد، لە ماوەی دوو هەفتەدا چەندین ئۆپراسیۆنیان ئەنجامداوە و دەستبەسەر بڕێکی زۆر نەوتی دزراودا گیرا کە بەهاکەی ٧٠٠ هەزار دۆلار بووە.

باسی لەوەشکرد، کە ئەو ناوچەیە یەدەگێکی زۆری نەوتی لێیە و لە ئۆپراسیۆنەکەدا ژمارەیەک پاڵاوگەی نایاسایی تێکدراون و کەسانێکی زۆریش بەتۆمەتی تێوەگلان لە دزینی نەوت و بەقاچاغ بردنی دەستگیرکراون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر حکوومەتی نێجیریا ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە ساڵانە بەهۆی دزینی نەوتەوە، چوار ملیار دۆلار زیانیان بەر دەکەوێت.

هاوکات، نێجیریا لە رووی زۆری یەدەگی نەوتەوە لە ریزبەندی هەشتەمی جیهاندایە.













گەلەری