وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بە جێبەجێکردنی سێ خاڵ، دەتوانن دۆسیەی نەوت لەگەڵ ھەرێمی کوردستان چارەسەر بکەن، ئەوانیش پێداچوونەوە بەگرێبەستە نەوتییەکان و دامەزراندنی کۆمپانیای نەوتی سەر بە حکومەتی فیدراڵیی لە ھەرێم و بە ھاوبەشی دۆسیەی نەوت ھەرێم بەڕێوەببەن.
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە بەرنامیەکی کەناڵی ئاسمانی فوڕات رایگەیاند، بە جێبەجێکردنی سێ خاڵ، دەتوانن دۆسیەی نەوت لەگەڵ ھەرێمی کوردستان چارەسەر بکەن، پێداچوونەوە بەگرێبەستە نەوتییەکان و دامەزراندنی کۆمپانیای نەوتە سەربە حکومەتی فیدڕاڵیی لە ھەرێمی کوردستان.
دەشڵێت، پێویستە بە ھاوبەشی
دۆسیەی نەوت لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بەڕێوەببەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی
١١ی ئەم مانگە وەزیری نەوتی عێراق، ئیحسان عەبدولجەبار لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ
شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە دەبێت پێداچونەوە بە سەرجەم گرێبەستە
نەوتییەکانی ھەرێم بکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ھەژمارێکی
بانکی لە بانکە جیھانییەکان دەکرێتەوە بە مەبەستی دانانی سەرجەم داھاتەکانی فرۆشتن
و ھەناردەکردنی نەوتی خاو کە لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە خاوەندارێتـی دەکرێـت و بۆ
دەستەبەرکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم لەکاتی دواکەوتنی ناردنی لەلایەن حکومەتی
فیدراڵییەوە، بەکاردەھێندرێت.
لەبەرامبەردا، حکومەتی هەرێم
پێکهێنانی کۆمپانیاکەی بەتەواوەتی رەتکردەوە.