سەردێڕ:

یەکەم لێدوانی فەرمی لەبارەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ەوە

AM:10:21:16/04/2022

8156 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەکەیان چاوەڕێیە پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٢ بگاتە دەستییان. دەشڵێت، "حکومەتی ئێستا پێویستە پرۆژە یاساکە بنێرێتە پەرلەمان".


ئەمڕۆ شەممە، محەمەد نوری ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، ئەوان وەک لیژنەی دارایی پەرلەمان چاوەڕێن حکومەتی ئێستای عێراق پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٢ رەوانەی پەرلەمان بکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، چاوەڕێن پرۆژە یاسای بودجە بگاتە پەرلەمان و ئەوانیش خوێندەوەکانی بۆ بکەن و هەمواری بکەن و دواتر دەنگی لەسەر بدەن و پەسەند بکرێت.

وتیشی، تا ئێستا چوار مانگ بەسەر ساڵی نوێدا تێپەڕیوە، هەربۆیە پێویست لەسەر حکومەت پەلە بکات لە رەوانەکردنی پڕۆژە یاساکە تا خێراتر دەنگی لەسەر بدرێت.

محەمەد نوری ئەوەشی خستەڕوو، یاسای بودجە درێژە دەکێشێت و پێویستی بە گفتوگۆکردن لەسەری هەیە، چونکە میکانیزمەکانی دەستنیشان کردنی خەرجییەکانی وەزارەتەکان و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان کاتی پێویستە.

باسی لەوەشکرد، حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی حکومەت کردووە لەبارەی پرۆژە یاسای بودجە و چاوەڕوانی پەرلەمان لە رادەست گەیشتنی پرۆژە یاساکە.













گەلەری