بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە سەر رێگای سەرەکی بەغدا – بابل ١١ کەس گیانیانلەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراق راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراقی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل ١١ کەس گیانیانلەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشداوە، رووداوەکە لە سەر رێگای سەرەکی نێوان بەغدا – بابل روویداوە.
باسی لەوەشکردووە، ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری هۆندای ستارکس بەژمارەی "٦٥٢٥"ی
پارێزگای کەربەلا و تیۆتا لاندکروزەر
بەژمارە "٥١٩٤٧٤"ی ئەربیل بووە و هۆکارەکەشی ئەوەبووە ئۆتۆمبێلی یەکەم
کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە.
رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک
لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان و برینداربوون یان کەمئەندامبوون دادەنرێت،
کە بەشێکی پەیوەندی بە خراپی رێگاوبان و کوالێتی رێگاوبانەکانەوە هەیە و بەشێکیشیان
پەیوەندی بە پابەندنەبوونی شۆفێران بە خێرایی دیارکراو و رێنماییەکانی هاتوچۆوە هەیە.