بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١١١ دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش نرخەکەی بە جێگریی ماوەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١١١ دۆلار و حەوت سەنتە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ١٠٧دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە لەماوەی
رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە زیاتر لە ١٣٠ دۆلار و دواتریش دابەزییەوە
خوارەوە بەهۆی زیادبوونی ئەگەرەکانی رێککەوتنی ئاشتی لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا، بەڵام
هەر لەبەرزیدایە و سەرووی ١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لەسەتای دەستپێکی هێرشەکانی
روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەهۆی زیادبونی سزاکانی وڵاتان لەسەر روسیا و و کەمبونی دابینکردنی
نەوت لە بازاڕەکاندا نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی لەماوەی ١٤ ساڵدا.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا
بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار
بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.رۆژی ٢٣ی مانگی رابردوو، سەرۆکی روسیا فەرمانیدا
بە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە ناو خاکی ئۆکرانیادا و ئەمەش بووە هۆی
بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا و ماوەی زیاتر لە مانگێکیە رووبەڕووبوونەوەی
سەربازی لەناو خاکی ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە.
بەگوێرەی بەشێک لە چاودێرانی
سیاسی و ئابوری، گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت پەیوەندی بە لێدوانە جیاوازکانی ئەمریکا
و روسیا و وڵاتانی جیهانەوە هەیە لەبارەی قەیرانەکانی ئۆکرانیا و مەترسییەکانی گەورەبوونی
جەنگەکە لەلایەکی دیکەوە هۆکارە بۆ گۆڕانکاری لە نرخەکەیدا.