PM:10:52:15/04/2022
30136 جار خوێندراوەتەوە
دژە تیرۆری كوردستان رایگەیاند، چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو لە ناحیەی زوممار بۆردومانی دوو خاڵی حەشدی شەعبییان كردووە و زیانی گیانی لێكەوتووەتەوە.
دژەتیرۆری کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، کەمێک پێش ئێستا لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراوەوە، بۆردوومانی دوو خاڵی سەربازیی فەوجی ٨٧ی حەشدی شەعبی کراوە.
ئاماژە
بەوەشکراوە، بۆردومانەکە لە نێوان دووڕییانی سمود لە ناحیەی زومماری سەر بە قەزای
تەلەعەفەر و پارێزگای موسڵ بووە.
ئەوەش هاتووە، بەپێی
زانیارییە سەرەتاییەکانی دژەتیرۆری كوردستان، لە ئاکامی بۆردومانەکەدا زیانی گیانی
و ماددی بەر ئەو دوو خاڵە سەربازییەی حەشدی شەعبی کەوتووە بەڵام هێشتا ئامارەکان
دیارنییە.