ئەمڕۆ هەینی، نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک زێڕ هەزار و ٩٧٣ دۆلارە. بەمەش نرخەکەی سێ دۆلار بەرزبووەتەوە.
هەروەها، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بە ٦٣ هەزار و ٤٥٦ دۆلارە و بەمەش نرخەکەی ١١٤ دۆلار بەرزبووەتەوە و نرخی یەک گرامیش بە ٦٣ دۆلار و ٤٦ سەنتە و بەمەش ١١ سەنت نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی زێڕ یەک هەزار بەرزبووەتەوە بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیارە ١٨ بە ٣٥٣ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زیری عەیارە ٢١ بە ٤١٤ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٣١ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٧١ هەزار دینارە.