ئەمڕۆ هەینی، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەروەها، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش کەمێک نرخی دۆلار بەرزبووەتەوە.
هاوکات، ھەزار و ٤٥٩ لیرەی
تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە
بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٢ھەزار و دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق
و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان
لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.