سەردێڕ:

وەزارەتی پلاندانان: حکومەتەکەی کازمی پڕۆژەیاسای بودجە ئاڕاستەی پەرلەمان ناکات

PM:08:42:14/04/2022

4180 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی ئێستا پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ پێشکەشی پەرلەمان ناکات و ئەو کارە بۆ حکومەتی داهاتوو بەجێدەهێڵێت.


ماهر حماد بریکاری هونەری وەزارەتی پلاندانای عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، حکومەتی کاربەڕێکاری ئێستای عێراق پرۆژەیاسای بودجە پێشکەشی پەرلەمان ناکات و بۆ حکومەتی داهاتووی عێراقی بەجێدەهێڵێت.

حەماد ئاماژەی بەوەشکردووە، یاسای پاڵپشتییە بە پەلەکان کێشەی ئاسایش و خواردن و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان چارەسەر دەکات تا کاتی پێشکەشکردنی پرۆژەیاسای بودجەی نوێ.

ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی هەشت مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراوە و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردراوە، بەڵام بە هۆکاری شکستهێنانی پەرلەمان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، پرۆژەیاسای بوجەی ساڵی ٢٠٢٢ ئامادە نەکراوە و رەوانەی پەرلەمان نەکراوە.













گەلەری