سەردێڕ:

وەزارەتی بازرگانی دەست بە دابەشکردنی ئارد دەکات

PM:06:30:14/04/2022

3816 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەی بازرگانی عێراق رایگەیاند، دەستیان بە ئامادەکاریکردووە بۆ دابەشکردنی سێهەم بەشە ئارد.


لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، کۆمپانیای گشتی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە و بەشی بازاڕکردنی لە سەرجەم لقەکانی لە پارێزگاکان راسپاردووە، ئامادەکاری بکەن بۆ دابەشکردنەوەی ئارد.

باسی لەوەشکردووە، دابەشکردنەکە بەشێوەیەکی گشتی لەلایەن کۆمپانیاکەوە بەپێی خشتەیەک دەبێت کە بە پێی بەروار و پلانی بازاڕکردنی کۆمپانیاکە ئامادەکراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بە هەماهەنگی نێوان کۆمپانیای بەرهەمهێنانی دانەوێڵە و کۆمپانیاکانی بازرگانی دانەوێڵە، دانەوێڵەی پێویست بۆ ئەو ئاشانەی کە بەشی سێیەمی بەرهەمدەهێنن نێردراوە."

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش ئاشکراکراوە، سەرجەم هاوڵاتیان بەشە ئاردی خۆیان وەردەگرن پاش ئەوەی وەزارەت دڵنیابویەوە لە سەلامەتی و گونجاوی ئاردەکە.













گەلەری