سەردێڕ:

زێر بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

PM:12:56:14/04/2022

8148 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک زێڕ هەزار و ٩٧٠ دۆلارە. بەمەش نرخەکەی یەک دۆلار بەرزبووەتەوە.


هەروەها، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بە ٦٣ هەزار و ٣٤٢ دۆلارە و بەمەش نرخەکەی ٤١ دۆلار بەرزبووەتەوە و نرخی یەک گرامیش بە ٦٣ دۆلار و ٣٥ سەنتە و بەمەش پینج سەنت نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی زێڕ دوو هەزار بەرزبووەتەوە بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیارە ١٨ بە ٣٥٢ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زیری عەیارە ٢١ بە ٤١٣ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٣٠ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٧٠ هەزار دینارە.













گەلەری