سەردێڕ:

سبەینێ موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

AM:11:55:13/04/2022

24612 جار خوێندراوەتەوە

هەفتەی رابردوو وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لیستی دابەشکردنی موچەی مانگی ئازاری سەرجەم وەزارەتەکانی بڵاوکردەوە و بەپێی لیستەکە سبەی پێنجشەممە موچەی هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن دابەش دەکرێت.


لە ئێستادا فەرمانبەرانی هەرێم لە ناوەڕاستی مانگی نیساندان و هێشتا موچەی مانگی ئازاریان وەرنەگرتووە، جگە لەوەی بەپێی لیستەکەی حکومەتی هەرێم تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە نەک موچەی مانگی نیسان دابەشناکرێت، بەڵکو دابەشکردنی موچەی مانگی ئازار بە نزیکی ٢٠ رۆژ دابەشدەکرێت.

لە مانگەکانی رابردوودا سەرەڕای راگەیاندنی لیستی موچە، بەڵام کاتێک فەرمانبەران دەچوونە بانکەکان بە بیانووی نەبوونی پارە موچەیان پێنەدەدرا.

ئەوە جلە لەوەی موچەی خانەنشینان بە زیاتر لە دوو هەفتە دابەشکردنەکەی تەواوبوو و بیانووی حکومەتیش نەبوونی پارە بوو لە بانکەکاندا، سەرەڕای ئەوەی پێنج خانەنشین بەهۆی سەرەی موچە و وەرگرتنی موچەوە گیانیان لەدەستدا و دۆخی تەندروستی چەندین خانەنشینی دیکەش تێکچوو.

هـ.ئـ

لیستی دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان:

No description available.













گەلەری