PM:08:54:12/04/2022
2932 جار خوێندراوەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا رایگه‌یاند، به‌هۆی خۆڵبارین و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینینه‌وه گەشتەکانیان راگرت و دوای چەند کاتژمێرێک لە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکەیان، لەئێستادا دەستیان پێکردووەتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئاماژەی بەوەداوە، دوای ئەوەی بەهۆی ناجێگیری رەوشی کەش و هەوا و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینینه‌وە، چەند کاتژمێرێک گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکە راگیران، جارێکی دیکە گەشتەکان دەستیانپێکردووەتەوە و بەبێ هیچ گرفتێک ئەنجام دەدرێن.
ئەمەش
دوای ئەوەدێت، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی
خۆڵبارین و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینینه‌وه سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی هەر
دوو فڕۆکەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی و فڕۆکەخانەی نەجەف راگیران.
هاوکات له‌دوێنێوه شه‌پۆلێكی
نوێی خۆڵبارین ناوچه جیاجیاكانی باشور و ناوه‌ڕاستی عێراقی گرتوه‌ته‌وه، به‌پێی
پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمیش، ئێوارەی
ئەمڕۆ کاریگەری خۆڵبارین لە هەریم کەمدەبێتەوە.