PM:06:02:12/04/2022
6656 جار خوێندراوەتەوە
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی خۆڵبارین و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینینه‌وه سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی هەر دوو فڕۆکەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی و فڕۆکەخانەی نەجەف راگیران.
ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەندراوێکدا دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی ئه‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌ی به‌غدا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراقی گرتووه‌ته‌وه، مه‌ودای بینین كه‌مبووه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا راگیراوە.
باسی لەوەشکردووە، گەشتە
ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نەجەف تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ رادەگیرێن.
ئاشکراشیکرد، "پاش
ئاسایی بوونه‌وه‌ی كه‌شی ئاسمان و كه‌مبونه‌وه‌ی كاریگه‌ری خۆڵبارینه‌كه، هه‌مووان
له‌واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه".
ئەمەش لە کاتێکدایە، له رۆژی
دووشەممەوە شه‌پۆلێكی نوێی خۆڵبارین ناوچه جیاجیاكانی باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق
کردووە، به‌پێی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی
هه‌رێمیش، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت.