ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش نرخەکەی ١٠٠ دینار دابەزیوە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٩٥ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، ھەزار و ٤٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار و بەمەش بەراورد
بە دوێنێ کەمێک نرخەکەی دابەزیووە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە
بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦١ هەزار و ٧٥٠ دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٢ھەزار و ٧٥٠ دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق
و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان
لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.