سەردێڕ:

ئێران باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عێراق گۆڕی

PM:01:25:11/04/2022

6944 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، باڵیۆزێکی نوێ بۆ جێبەجێکردنی کاروبارەکانی وڵاتەکەی لەناو عێراق دادەنێت.


سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، حسێن سادق وەک باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق دەستبەکار دەبێت لە جێگەی ئیرەج مەسجدی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، حسێن سادقی لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا دەستبەکار دەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، حسێن سادقی پێشتر یەکێک لە فەرماندە و بەرسە پلە باڵاکانی فەیلەقی قودسی سەربە  سوپای پاسداران بووە. 

جێگەی ئاماژەیە، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی پێشووی ئێران لە ساڵی ٢٠١٧ وەک باڵیۆزی ئێران لە عێراق دیاریکرا و پێشتر ماوەی ٣٥ ساڵ لە سوپای پاسداراندا خزمەتی کردووە و فەرماندەیەکی گەورەی فەیلەقی قودس بووە و وەک راوێژکاری باڵای قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقەکە کاری کردووە.














گەلەری