سەردێڕ:

دۆلار لەبەردەم دیناردا جارێکی دیکە بەرزبووەوە

AM:10:52:11/04/2022

10200 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاری دراوەکان، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٩٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا. بەمەش بەراورد بە دوێنی نرخی دۆلار ٢٠٠ دیناری دیکە بەرزبووەوە.


هەروەها، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٩٦ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش لەهەر ١٠٠ دۆلارێکدا ٤٦ هەزار تمەن بەرزبووەتەوە.

هاوکات، هاوکات، نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ھەزار و ٤٥٠ لیرەی تورکیە و بەمەش بەراورد بە دوێنێ کەمێک نرخەکەی دابەزیووە.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٩٢ھەزار دینارە.

ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.













گەلەری