بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٠ دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش نرخەکەی دۆلارێک و ٩٢ سەنت دابەزیوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٠ دۆلار و پێنج سەنتە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٩٦ دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە لەماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە زیاتر لە
١٣٠ دۆلار و دواتریش دابەزییەوە خوارەوە بەهۆی زیادبوونی ئەگەرەکانی رێککەوتنی
ئاشتی لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا، بەڵام هەر لەبەرزیدایە و سەرووی ١٠٠ دۆلار مامەڵەی
پێوە دەکرێت.
لەسەتای دەستپێکی هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەهۆی زیادبونی سزاکانی
وڵاتان لەسەر روسیا و و کەمبونی دابینکردنی نەوت لە بازاڕەکاندا نرخی نەوت گەیشتە
بەرزترین ئاستی لەماوەی ١٤ ساڵدا.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت
زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.رۆژی ٢٣ی
مانگی رابردوو، سەرۆکی روسیا فەرمانیدا بە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە
ناو خاکی ئۆکرانیادا و ئەمەش بووە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
و ماوەی زیاتر لە مانگێکیە رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەناو خاکی ئۆکرانیا بەردەوامی
هەیە.
بەگوێرەی بەشێک لە چاودێرانی سیاسی و ئابوری، گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت
پەیوەندی بە لێدوانە جیاوازکانی ئەمریکا و روسیا و وڵاتانی جیهانەوە هەیە لەبارەی
قەیرانەکانی ئۆکرانیا و مەترسییەکانی گەورەبوونی جەنگەکە لەلایەکی دیکەوە هۆکارە بۆ
گۆڕانکاری لە نرخەکەیدا.