PM:09:18:05/08/2021
4508 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، رێکخراوی داعش منداڵانی ناو کەمپەکان دەباتە دەرەوە و لە بیابانەکانی سوریا راهێنانیان پێدەکات، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ ئەوەی ئەندامی زیاتر بۆ رێکخراوەکە کۆبکاتەوە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەشێوەیەکی بەرچاو کەمپی هۆڵ لە سوریا بووەتە جێ سەرنجی ڕێکخراوی داعش، هەوڵ دەدات دۆخی نالەباری ناو ئەو کەمپانە بقۆزێتەوە بۆ دووبارە خۆ ڕێکخستنەوە و زیادکردنی ئەندامانی.
بەپێ ڕاپۆرتەکە، تاوەکو ئێستا چەندین منداڵ لەلایەن داعشەوە براون بۆ ڕاهێنان
لە دەرەوەی کەمپەکە.
کەمپی هۆل لە رۆژئاوای کوردستان بووەتە شوێنی مانەوەی هەزاران خێزانی عێراقی،
سووری و بیانی و نزیکەی ٦٥ هەزار کەسی تێدایە، کە زۆربەیان هێزان و منداڵی چەکدارانی
پێشووی داعشن و لەو کەمپە دەستبەسەرن.