وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، دەستگیرکردنی ٢٥ کەسی بیانی کە لەلایەن پاساوانانی سنورەوە راگەیاند کە دەیانەویست بە شێوەی نایاسایی بێنە ناو خاکی عێراقەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستگیرکردنی ئەو کەسە بیانیانە لەلایەن ھێزەکانی فەوجی سێ سەربە لیوای ١٠ی پاسەوانی سنوورەوە بووە.
باسی لەوەش کردووە، دەستگیرکراوەکان ھەڵگری رەگەنامەی پاکستانن و ئەوەشی
خستووەتەڕوو کە لە میانەی دەستگیرکردنی کەسەکاندا، دەست بەسەر بڕێک ماددەی ھۆشبەردا
گیراوە.
باس لەوەشکراوە، رێوشوێنی یاسایی
بەرامبەر دەستگیرکراوەکان گیراوەتەبەر و دوای تەواوبوونی رێکارەکان دیپۆرت
دەکرێنەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی هەینی پێشوو وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی ٣٠
کەسی دیکەی راگەیاند کە دەیانویست بە شێوەی نایاسایی بێنە ناو خاکی عێراقەوە.